پەندەکانی سلێمان 2:2-7
پەندەکانی سلێمان 2:2-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەتا گوێ بدەیتە دانایی و دڵت بدەیتە تێگەیشتن، ئەگەر بانگی پەیبردن بکەیت و دەنگ بۆ تێگەیشتن هەڵبڕیت، ئەگەر وەک زیو داوات کرد و وەک خشڵی شاردراوە بەدوایدا گەڕایت، ئەوسا لە واتای لەخواترسی دەگەیت و ناسینی خودا دەدۆزیتەوە، چونکە یەزدان دانایی دەبەخشێت، زانیاری و تێگەیشتنیش لە دەمی ئەوە. دانایی تەواو بۆ سەرڕاستەکان هەڵدەگرێت و قەڵغانە بۆ ئەوانەی ڕێگای تەواوەتی دەگرنەبەر،
هاوبەشی بکە
پەندەکانی سلێمان 2 بخوێنەوە