فیلیپی 6:4-9
فیلیپی 6:4-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
نیگەران مەبن، بەڵکو با لە هەموو شتێکدا داواکاریتان بە نوێژ و پاڕانەوە و سوپاسگوزارییەوە لەلای خودا زانراو بێت. ئاشتی خودا‌ش، ئەوەی بەرزترە لە هەموو تێگەیشتنێک، دڵ و بیرتان بە یەکبوونتان لەگەڵ عیسای مەسیحدا دەپارێزێت. لە کۆتاییدا خوشکان و برایان، بیر لە هەموو ئەو شتانە بکەنەوە کە ڕاست و ڕێزدارن، دادپەروەر و پاکن، خۆشەویست و ناوبانگ باشن، ڕەوشت بەرز و شایانی ستایشن. چی لە مندا فێربوون و وەرتانگرت و بیستتان و بینیتان، ئەوە جێبەجێ بکەن. خودای ئاشتیش لەگەڵتان دەبێت.
فیلیپی 6:4-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
نیگه‌ران مه‌بن، به‌ڵكو با له هه‌موو شتێك‌دا داواكاریتان به نوێژ و نزا له‌گه‌ڵ سوپاسدا لای خودا زانراو بێت. ئاشتیی خودا، ئه‌وه‌ی به‌رزتره له هه‌موو تێگه‌یشتنێک، دڵ و هزرتان ده‌پارێزێت له ئیشۆعی مه‌سیحدا. له كۆتاییدا برایان، ئه‌وه‌ی ڕه‌وایه و ڕێزدارییه، ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رییه و بێگه‌ردییه، ئه‌وه‌ی دڵخۆشگه‌ر و ناوبانگ باشییه، ئه‌گه‌ر ڕه‌وشت به‌رزی و ئه‌گه‌ر ستایشه، بیری لێ بكه‌نه‌وه. چی له مندا فێربوون و وه‌رتانگرت و بیستتان و بینیتان، ئه‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن. خودای ئاشتیش له‌گه‌ڵتان ده‌بێت.