لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

فیلیپی 10:4-20

فیلیپی 10:4-20 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

زۆر دڵشاد بووم بە مەسیحی خاوەن شکۆ، کە ئێستا دیسان بایەخم پێدەدەن. بە دڵنیاییەوە پێشتریش بایەختان پێم دەدا، بەڵام دەرفەتی ئەوەتان نەبوو کە دەریبخەن. من ئەمە ناڵێم لەبەر ئەوەی پێویستم بە یارمەتییە، چونکە فێربووم لە هەر دۆخێکدا بم خۆبژێو بم. دەزانم نەبوونی چییە و دەزانم هەبوونیش چییە، لە هەر شتێک و لە هەموو شتێکدا فێری نهێنی ئەوە بووم لە هەبوونی و نەبوونیدا ئاسوودە بم. دەتوانم هەموو ئەم شتانە لە ڕێگەی مەسیحەوە بکەم، ئەوەی بەهێزم دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا چاکتان کرد کە بەشداری تەنگانەتان کردم. ئەی فیلیپییەکان، ئێوەش دەزانن، لە سەرەتای بڵاوکردنەوەی پەیامی ئینجیل لەنێو ئێوە، کاتێک لە مەکدۆنیا ڕۆیشتم، هیچ کڵێسایەک لە بابەتی وەرگرتن و پێداندا هاوکارییان نەکردووم، ئێوە نەبێت. تەنانەت ئەو کاتەی لە شاری سالۆنیکی بووم، چەند جارێک هاوکاریتان کردم کاتێک پێویستم بە یارمەتی بوو. نەک لەبەر ئەوەی حەزم لە بەخشین بێت بەڵکو حەزم لەو بەرهەمەیە کە لەلای خودا بۆتان تۆمار دەکرێت. ئێستا هەموو شتێکم هەیە، زیاتر لە پێویست. ئەو شتانەی ئەپەفرۆدیتۆس لەلای ئێوە هێنای وەرمگرت و تێربووم، بۆنێکی خۆشە، قوربانییەکی قبوڵکراوە، دڵی خودا خۆش دەکات. خودای من هەموو پێداویستییەکانتان دابین دەکات بەپێی دەوڵەمەندی ئەو شکۆیەی لە عیسای مەسیحدا هەیەتی. ئێستاش شکۆمەندی بۆ خودای باوکمان هەتاهەتایە. ئامین.

هاوبەشی بکە
فیلیپی 4 بخوێنەوە

فیلیپی 10:4-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

زۆر دڵشاد بووم به‌ په‌روه‌ردگار، ئێستا وا بایه‌ختان بۆ من نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌. پێشتر بایه‌ختان هه‌بوو، به‌ڵام ده‌رفه‌تتان نه‌بوو. له‌به‌ر پێویستیم نییه‌ ئه‌مه‌ ده‌ڵێم، چونكه‌ فێربووم له‌ چ دۆخێكدا بم خۆبژێو بم. ده‌زانم نه‌بوونی چییه‌ و ده‌زانم هه‌بوونی چییه‌، له‌ هه‌ر شتێک و له‌ هه‌موو شتێكدا فێری نهێنی ئه‌وه‌بووم له‌ تێربوون و برسێتیدا ئاسووده‌ بم. ده‌توانم هه‌موو شتێک بكه‌م به‌ مه‌سیح كه‌ به‌هێزم ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاكتان كرد كه‌ به‌شداریی ته‌نگانه‌تان كردم. ئه‌ی پیلیۆسیه‌كان، ئێوه‌ش ده‌زانن، له‌ سه‌ره‌تای ئینجیلدا، كاتێ له‌ ماقیدۆنیا ده‌رچووم، هیچ وارگه‌یه‌ک به‌شداری هه‌ژماردی وه‌رگرتن و دانی بۆ نه‌كردووم، ئێوه‌ نه‌بێت. ته‌نانه‌ت له‌ تسلۆنیقێ، بۆ پێویستی من جارێک و دووان بۆتان ناردم. نه‌ک داوای به‌خشین بكه‌م، به‌ڵكو داواكردنی به‌روبوومی زیاتره‌ بۆ هه‌ژماردتان. به‌ڵام هه‌موو شتێكم هه‌یه‌ و زیادی كردووه‌. ئه‌و شتانه‌ی ئه‌پفرۆدیتۆس له‌لای ئێوه‌ هێنای وه‌رمگرت، شنه‌بای بۆنێكی خۆشه‌، قوربانییه‌كی په‌سندكراوه‌، دڵی خودا خۆش ده‌كات. خوداوه‌ندی من به‌گوێره‌ی سامانی خۆی له‌ شكۆمه‌ندی له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا، هه‌موو پێویستییه‌كانتان دابین ده‌كات. شكۆمه‌ندی بۆ خودا و باوكمان تاهه‌تایه‌. ئامین.