فیلیپی 2:2-8
فیلیپی 2:2-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وا خۆشییه‌كه‌م ته‌واو بكه‌ن، تاكو یه‌ک بیر و یه‌ک خۆشویستنتان هه‌بێت، یه‌ک دڵ و یه‌ک مه‌به‌ستتان هه‌بێت. هیچ شتێک به خۆپه‌رستی و لووتبه‌رزی مه‌كه‌ن، به‌ڵكو به خاكسارییه‌وه یه‌كتری له خۆتان به باشتر بزانن. هه‌ریه‌كه ته‌ماشای به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌كات، به‌ڵكو هه‌ریه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی دیكه‌ش. با ئه‌م هزره‌تان تێدابێت كه له ئیشۆعی مه‌سیحدا هه‌یه: ئه‌وه‌ی له شێوه‌ی خودا بوو، نه‌یویست به‌نهینیشه‌وه خۆی له‌گه‌ڵ خودا یه‌كسان بكات، به‌ڵكو خۆی به‌تاڵ كرد، شێوه‌ی به‌نده‌ی وه‌رگرت، وه‌ک شێوه‌ی مرۆڤی لێهات، كه به ڕواڵه‌ت مرۆڤ بینرا، خۆی نزم كرده‌وه و تاكو مردن ملكه‌چ بوو، مردنی له‌خاچدان.
فیلیپی 2:2-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوا دڵم بە تەواوی خۆش بکەن کە هاوبیر بن و هەمان خۆشەویستیتان هەبێت، هەروەها یەک دڵ و هاوئامانج بن. هیچ شتێک بە خۆپەرستی و لووتبەرزییەوە مەکەن، بەڵکو بە شێوەیەک بێ‌فیز بن کە بەرامبەرەکەتان لە خۆتان بە باشتر بزانن. تەنها بایەخ بە بەرژەوەندی تایبەتی خۆتان مەدەن، بەڵکو با هەریەکەتان بایەخ بە بەرژەوەندی خەڵکی دیکەش بدات. وەک عیسای مەسیح بیر بکەنەوە: ئەوەی بە سروشتی خۆی خودایە، نەیویست یەکسانییەکەی لەگەڵ خودا بۆ خۆی بقۆزێتەوە، بەڵکو خۆی کردە هیچ، شێوەی بەندەی وەرگرت، وەک مرۆڤی لێهات، کە بە ڕوخساری مرۆڤ بینرا، خۆی نزم کردەوە و هەتا مردن ملکەچ بوو، تەنانەت مردنی سەر خاچ.