لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

فیلیپی 3:1-10

فیلیپی 3:1-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

سوپاسی خوداوه‌ندم ده‌كه‌م هه‌ر كاتێ یادتان بكه‌م، هه‌میشه‌ له‌ هه‌موو نزاكانم به‌ خۆشییه‌وه‌ بۆ هه‌مووتان داوا ده‌كه‌م، چونكه‌ له‌ یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه‌ تا ئێستا به‌شداریتان له‌ ئینجیل كردووه‌. له‌مه‌شدا دڵنیام، ئه‌وه‌ی له‌ ئێوه‌دا ئه‌م ئیشه‌ چاكه‌ی ده‌ستپێكردووه‌، تاكو ڕۆژی ئیشۆعی مه‌سیح ته‌واوی ده‌كات. هه‌روه‌ک ئه‌مه‌ ڕاسته‌ كه‌وا سه‌باره‌ت به‌ هه‌مووتان هه‌ست بكه‌م، چونكه‌ ئێوه‌ له‌ دڵی مندان. ئه‌گه‌ر به‌م كۆت و زنجیره‌م بێ، یاخود كاتی به‌رگریم له‌ ئینجیل و چه‌سپاندنی، هه‌مووتان له‌گه‌ڵم به‌شداری له‌ به‌خشش ده‌كه‌ن. خودا گه‌واهیده‌رمه‌ چه‌نده‌ په‌رۆشی هه‌مووتانم، به‌ سۆزی ئیشۆعی مه‌سیح. ئه‌م نوێژه‌ ده‌كه‌م: كه‌ خۆشویستنتان زیاتر و زیاتر بێت، له‌ زانین و هه‌موو تێگه‌یشتنێک، تاكو باشترین شت جیا بكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژی مه‌سیح دڵسۆز و بێ كۆسپ بن،

هاوبەشی بکە
فیلیپی 1 بخوێنەوە