فیلیپی 26:1-28
فیلیپی 26:1-28 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
تاکو بەهۆی هاتنەوەی من بۆ لاتان شانازیتان بە عیسای مەسیح لە ڕێگەی منەوە زیاد بکات. تەنها بە شێوەیەک بژین کە شایستەی پەیامی ئینجیلی مەسیح بێت، تاکو کاتێک بێم و بتانبینم یان لەلاتان نەبم و هەواڵتان ببیستم، بزانم کە ئێوە لە یەک ڕۆح‌دا چەسپاون و بە یەک دڵ تێدەکۆشن لە پێناوی ئەو باوەڕەی کە لەسەر بناغەی پەیامی ئینجیلە، بەبێ ئەوەی لە هیچ شتێکی ڕکابەرەکانتان بترسن. ئەمە بەڵگەیە بۆ لەناوچوونیان، بەڵام ڕزگارییە بۆ ئێوە، ئەمەش لە خوداوەیە.
فیلیپی 26:1-28 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
تاكو له مندا شانازیتان به ئیشۆعی مه‌سیح زیاتر بێت به‌هۆی ئاماده‌بوونم له‌لاتان. ته‌نها به شێوه‌یه‌ک بژین كه شایسته‌ی ئینجیلی مه‌سیح بێت، تاكو كاتێ بێم و بتانبینم یاخود له‌نێوتان نه‌بم و هه‌واڵتان ببیستم، كه له یه‌ک ڕووح‌دا جێگیرن و به یه‌ک دڵ تێده‌كۆشن بۆ باوه‌ڕی ئینجیل، له هیچ شتێكی ڕكابه‌ره‌كانتان ناترسن. ئه‌مه به‌ڵگه‌ی له‌ناوچوونیانه، به‌ڵام ڕزگارییه بۆ ئێوه، ئه‌وه‌ش له خوداوه‌یه.