سەرژمێری 1:1-16
سەرژمێری 1:1-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە یەکی مانگی دووی ساڵی دووەمی هاتنەدەرەوەی گەلی ئیسرائیل لە خاکی میسر، لە چادری چاوپێکەوتندا لە چۆڵەوانی سینا، یەزدان بە موسای فەرموو: «سەرژمێری هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل بکەن، بە خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیانەوە، بە لیستی ناوی نێرینەکان یەک بە یەک. لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن لە ئیسرائیل خزمەت بکەن لە سوپا، تۆ و هارون بەگوێرەی لەشکرەکانیان تۆماریان بکەن. بۆ هەر هۆزێک پیاوێکتان لەگەڵدا بێت، پیاوێک گەورەی بنەماڵەکەی بێت. «ئەمەش ناوی ئەو پیاوانەیە کە یارمەتیتان دەدەن: «لە هۆزی ڕەئوبێن، ئەلیسوری کوڕی شەدیئور؛ لە هۆزی شیمۆن، شەلومیێلی کوڕی چووریشەدای؛ لە هۆزی یەهودا، نەحشۆنی کوڕی عەمیناداب؛ لە هۆزی یەساخار، نەتەنێلی کوڕی چوعەر؛ لە هۆزی زەبولون، ئەلیابی کوڕی حێلۆن؛ لە کوڕەکانی یوسف: لە هۆزی ئەفرایم، ئەلیشاماعی کوڕی عەمیهود؛ لە هۆزی مەنەشە، گەمالائیلی کوڕی پەداهچوور؛ لە هۆزی بنیامین، ئەبیدانی کوڕی گدعۆنی، لە هۆزی دان، ئەحیعەزەری کوڕی عەمیشەدای؛ لە هۆزی ئاشێر، پەگعیێلی کوڕی عۆخران؛ لە هۆزی گاد، ئەلیاسافی کوڕی دەعوئێل؛ لە هۆزی نەفتالی، ئەحیڕەعی کوڕی عێینان.» ئەوانە هەڵبژێردراوانی کۆمەڵەکەن، سەرکردەی هۆزی باوکانیانن، سەرۆک خێڵەکانی ئیسرائیلن.