لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

نەحەمیا 22:11-36

نەحەمیا 22:11-36 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

سەرپەرشتیاری لێڤییەکانیش لە ئۆرشەلیم عوزی کوڕی بانی کوڕی حەشەڤیا کوڕی مەتەنیا کوڕی میکا بوو. عوزی لە نەوەی ئاساف بوو، ئەو گۆرانیبێژانەی کە بەرپرسیار بوون لە خزمەتی ماڵی خودا. گۆرانیبێژەکان لەژێر فەرمانی داودی پاشادا بوون، کە ئەرکی ڕۆژانەیانی ڕێکدەخست. هەروەها پەتەحیای کوڕی مەشێزەبێل کە لە نەوەی زەرەحی کوڕی یەهودا بوو، بریکاری پاشا بوو بۆ هەموو کاروبارەکانی گەل. سەبارەت بە گوند و کێڵگەکانی دەوروبەریان، هەندێک لە نەوەی یەهودا لەم شوێنانە نیشتەجێ بوون: لە قیریەت ئەربەع و دەوروبەری؛ لە دیڤۆن و دەوروبەری؛ لە یەقەڤچئێل و دەوروبەری؛ لە یێشوع و مۆلادا و بێت‌پەلەت؛ لە حەچەر شوعال و بیری شابەع و دەوروبەری؛ لە چیقلەگ و لە مەکۆنا و دەوروبەری؛ لە کانی ڕیمۆن و چۆرعا و یەرموت؛ لە زانۆوەح و عەدولام و گوندەکانیان؛ لە لاخیش و کێڵگەکانی؛ و لە عەزێقا و دەوروبەری. ئیتر لە بیری شابەعەوە هەتا دۆڵی هینۆم نیشتەجێ بوون. بنیامینییەکانی خەڵکی گەڤەع لەم گوندانە نیشتەجێ بوون: لە میخماس، عەییا، بێت‌ئێل و دەوروبەری؛ لە عەناتۆت، نۆڤ و عەنانیا؛ لە حاچۆر، ڕامە و گیتەیم؛ لە حادید، چەڤۆعیم و نەڤەڵات؛ لە لۆد و ئۆنۆ، هەروەها لە دۆڵی پیشەوەرەکان. هەندێک بەشی لێڤییەکانی یەهودا لە خاکی بنیامین نیشتەجێ بوون.