مەرقۆس 9:9-27
مەرقۆس 9:9-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ له چیاكه ده‌هاتنه خواره‌وه، ئیشۆع پێی ڕاسپاردن كه ئه‌مه‌ی بینییان به كه‌سی مه‌ڵێن، تاكو ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌نێو مردووان هه‌ڵده‌ستێته‌وه. ئه‌وانیش ڕاسپارده‌كه‌یان پاراست و پرسیان ده‌كرد: “هه‌ستانه‌وه له‌نێو مردووان چییه؟” پرسیان لێ‌كرد و وتیان: “بۆچی ته‌وراتزانه‌كان ده‌ڵێن: ده‌بێت یه‌كه‌مجار ئیلییا بێت؟” وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی فه‌رمون: “یه‌كه‌مجار ئیلییا دێت و هه‌موو شتێک ڕێک ده‌خاته‌وه. ئه‌ی چۆن ده‌رباره‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ نووسراوه كه ده‌بێت زۆر ئازار بچێژێت و سووكایه‌تی پێ بكرێت؟ به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم، ئیلییا هات و چی‌یان ویست پێیان كرد، وه‌ک له‌باره‌ی نووسراوه”. كاتێ هاته لای قوتابییه‌كان، كۆمه‌ڵێكی زۆری له ده‌وروپشتی بینی و ته‌وراتزانه‌كانیش گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كردن. كه هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه ئیشۆعیان بینی یه‌كسه‌ر سه‌رسام بوون، ڕایان‌كرد و سڵاویان لێ‌كرد. ئیشۆع له ته‌وراتزانه‌كانی پرسی: “له باره‌ی چی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن؟” یه‌كێک له كۆمه‌ڵه‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “ڕابی، كوڕه‌كه‌م هێناوه‌ته لات، ڕووحێكی لاڵی تێدایه. له‌كوێ بیگرێت، به زه‌ویی داده‌دات، ده‌می كه‌ف ده‌كات و ددانه‌كانی جیڕده‌كاته‌وه و ڕه‌ق ده‌بێت. داوام له قوتابییه‌كانت كرد ده‌ری بكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانی”. وه‌ڵامی دانه‌وه و فه‌رمووی: “ئه‌ی نه‌وه‌ی بێباوه‌ڕ، تا كه‌ی له‌گه‌ڵتان بم؟ تا كه‌ی به‌رگه‌تان بگرم؟ بیهێننه لام!”. ئه‌وانیش هێنایانه لای. كه ڕووحه‌كه ئیشۆعی بینی، یه‌كسه‌ر كوڕه‌كه خووی گرت و كه‌وته سه‌ر زه‌وی، ده‌گه‌وزی و كه‌ف له ده‌میه‌وه ده‌هات. له باوكی پرسی: “له كه‌یه‌وه وای لێهاتووه؟” وتی: “له منداڵییه‌وه. زۆر جاریش خستوویه‌تییه نێو ئاگر و نێو ئاوه‌وه تاكو له‌ناوی ببات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌توانیت شتێک بكه‌یت، دڵت پێمان بسووتێ و یارمه‌تیمان بده”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر پێت ده‌كرێت باوه‌ڕ بهێنێت، ئه‌وا هه‌موو شتێک بۆ باوه‌ڕدار ده‌بێت”. یه‌كسه‌ر باوكی كوڕه‌كه هاواری كرد: “باوه‌ڕم هه‌یه گه‌وره‌م، یارمه‌تی بێباوه‌ڕیم بده” ئیشۆع كه بینی كۆمه‌ڵه‌كه ڕاده‌كه‌ن، له ڕووحه گڵاوه‌كه‌ی ڕاخوڕی و فه‌رمووی: “ئه‌ی ڕووحی كه‌ڕولاڵ، فه‌رمانت پێ ده‌كه‌م: لێی وه‌ره ده‌ره‌وه و جارێكی دیكه نه‌چیته‌وه ناوی!” جا هاواری كرد و به توندی خووگرتی كرد و ده‌رچوو. وه‌ک مردووی لێ هات، ته‌نانه‌ت زۆر كه‌س وتیان: “مرد!”. ئیشۆع ده‌ستی گرت و هه‌ستاندیه‌وه، ئه‌ویش هه‌ستا.
مەرقۆس 9:9-27 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کاتێک لە چیاکە دەهاتنە خوارەوە، عیسا فەرمانی پێدان ئەوەی بینییان بە کەسی نەڵێن، هەتا کوڕی مرۆڤ لەناو مردووان هەڵدەستێتەوە. ئەوانیش بابەتەکەیان لەنێو خۆیاندا هێشتەوە و لەبارەی هەستانەوەی نێو مردووانەوە دەستیان بە گفتوگۆ کرد. جا پرسیاریان لێکرد: «بۆچی مامۆستایانی تەورات دەڵێن: ”دەبێت یەکەم جار ئەلیاس بێت“؟» عیسا وەڵامی دانەوە: «ڕاستە، ئەلیاس دێت و هەموو شتێک ڕێک دەخاتەوە. کەواتە بۆچی دەربارەی کوڕی مرۆڤ نووسراوە کە دەبێت زۆر ئازار بچێژێت و سووکایەتیی پێ بکرێت؟ بەڵام پێتان دەڵێم، ئەلیاس هات و چی‌یان ویست پێیان کرد، هەروەک ئەوەی لەبارەی ئەوەوە نووسراوە.» کاتێک هاتنەوە لای قوتابییەکانی دیکە، خەڵکێکی زۆریان لە دەوروپشتیان بینی و مامۆستایانی تەوراتیش دەمەقاڵێیان لەگەڵ دەکردن. کە هەموو خەڵکەکە عیسایان بینی یەکسەر سەرسام بوون، ڕایانکرد بەرەوپیری و سڵاویان لێکرد. عیسا لێی پرسین: «لەسەر چی دەمەقاڵێیان لەگەڵ دەکەن؟» یەکێک لە خەڵکەکە وەڵامی دایەوە: «مامۆستا، کوڕەکەم هێناوەتە لات، ڕۆحێکی لاڵی هەیە. لەکوێ بیگرێت، بە زەویدا دەدات، دەمی کەف دەکات و ددانەکانی جیڕدەکاتەوە و ڕەق دەبێت. داوام لە قوتابییەکانت کرد دەریبکەن، بەڵام نەیانتوانی.» عیسا وەڵامی دانەوە: «ئەی نەوەی بێباوەڕ، هەتا کەی لەگەڵتان بم؟ هەتا کەی بەرگەتان بگرم؟ منداڵەکە بهێننە لام.» ئەوانیش هێنایانە لای. کە ڕۆحە پیسەکە عیسای بینی، دەستبەجێ منداڵەکە فێی لێهات و کەوتە سەر زەوی، دەگەوزی و کەف لە دەمیەوە دەهات. عیسا لە باوکی منداڵەکەی پرسی: «لە کەیەوە وای لێهاتووە؟» گوتی: «لە منداڵییەوە. زۆر جاریش خستوویەتییە ناو ئاگر یان ئاوەوە تاکو لەناوی ببات. ئەگەر دەتوانیت شتێک بکەیت، بەزەییت پێمان بێتەوە و یارمەتیمان بدە.» عیسا پێی فەرموو: «”ئەگەر دەتوانیت“؟ ئەوەی باوەڕ بهێنێت هەموو شتێکی بۆ دەبێت.» یەکسەر باوکی منداڵەکە هاواری کرد: «باوەڕم هەیە، یارمەتی بێباوەڕیم بدە!» عیسا کە بینی خەریکە قەرەباڵغ دەبێت، لە ڕۆحە پیسەکەی ڕاخوڕی: «ئەی ڕۆحی کەڕولاڵ، فەرمانت پێ دەکەم، لێی وەرە دەرەوە و نەچیتەوە ناوی!» ئینجا ڕۆحە پیسەکە هاواری کرد و بە توندی فێی لێهێنا و لێی هاتە دەرەوە. کوڕەکە وەک مردووی لێ هات، تەنانەت زۆر کەس گوتیان: «مرد.» بەڵام عیسا دەستی گرت و هەڵیستاندەوە، ئەویش ڕاوەستا.