مەرقۆس 33:9-50
مەرقۆس 33:9-50 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا هاته كپه‌ڕناخوم. كه گه‌یشته ماڵه‌وه، لێی پرسین: “له ڕێگا گفتوگۆی چیتان ده‌كرد؟” به‌ڵام ئه‌وان بێده‌نگ بوون، چونكه له ڕێگادا مشتومڕیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كرد كه كامیان مه‌زنتره. جا دانیشت و دوازده‌كه‌ی بانگ‌كرد و پێی فه‌رموون: “ئه‌گه‌ر یه‌كێک ویستی یه‌كه‌م بێت، با له‌دوای هه‌مووان و ڕاژه‌وانی هه‌مووان بێت”. ئینجا منداڵێكی هێنا و له‌ناوه‌ڕاستیاندا ڕایگرت، گرتییه باوه‌شی و پێی فه‌رموون: “ئه‌وه‌ی به ناوی منه‌وه یه‌كێک له‌م منداڵانه په‌سه‌ند بكات، ئه‌وا من په‌سه‌ند ده‌كات، ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندم بكات، په‌سه‌ندی من ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ناردوومی”. یوخه‌ننه‌ن پێی وت: “ڕابی، یه‌كێكمان بینی به ناوی تۆوه شه‌یتانی ده‌رده‌كرد، ئێمه‌ش قه‌ده‌غه‌مان لێ كرد، چونكه دوامان ناكه‌وێت”. ئیشۆع فه‌رمووی: “قه‌ده‌غه‌ی لێ مه‌كه‌ن. كه‌س نییه به ناوی منه‌وه په‌رجو بكات و بتوانێت خێرا به خراپه باسم بكات. چونكه ئه‌وه‌ی دژمان نییه له‌گه‌ڵماندایه. چونكه ئه‌وه‌ی به ناوی منه‌وه جامێک ئاوی پێدان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هی مه‌سیحن، ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: پاداشتی ون نابێت. ئه‌وه‌ی ساتمه به یه‌كێک له‌م بچووكانه بكات كه باوه‌ڕیان به من هه‌یه، بۆی باشتره به‌رداشێک به ملیه‌وه هه‌ڵبواسرێت و فڕێبدرێته ده‌ریاوه. ئه‌گه‌ر ده‌ستت بووه كۆسپ بۆت، بیبڕه‌وه. باشتره بۆت به یه‌ک ده‌سته‌وه بچیته نێو ژیانه‌وه له‌وه‌ی دوو ده‌ستت هه‌بێت و بچیته دۆزه‌خ، نێو ئاگرێک كه ناكوژێته‌وه. له‌وێ كرمه‌كانیان نامرێت و ئاگره‌كه ناكوژێته‌وه. ئه‌گه‌ر پێت بووه كۆسپ بۆت، بیبڕه‌وه. باشتره بۆت به یه‌ک پێیه‌وه بچیته نێو ژیانه‌وه له‌وه‌ی دوو پێت هه‌بێت و فڕێبدرێیته نێو دۆزه‌خ. له‌وێ كرمه‌كانیان نامرێت و ئاگره‌كه ناكوژێته‌وه. ئه‌گه‌ر چاوت بووه كۆسپ بۆت، ده‌ریبهێنه. باشتره بۆت به یه‌ک چاو بچیته نێو پاشایه‌تیی خوداوه له‌وه‌ی دوو چاوت هه‌بێت و فڕێبدرێیته نێو دۆزه‌خ. له‌وێ كرمه‌كانیان نامرێت وئاگره‌كه ناكوژێته‌وه. چونكه هه‌موو به ئاگر سوێر ده‌كرێن و هه‌موو سه‌ربڕاوێک به خوێ سوێر ده‌كرێته‌وه. خوێ باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێ سوێرییه‌كه‌ی نه‌ما، به چی سوێری ده‌كه‌نه‌وه؟ با خوێتان تێدابێت و له‌گه‌ڵ یه‌كتری له ئاشتیدا بن”.
مەرقۆس 33:9-50 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئینجا هاتنە کەفەرناحوم. کە گەیشتە ماڵەوە، عیسا لێی پرسین: «لە ڕێگا گفتوگۆی چیتان دەکرد؟» بەڵام ئەوان بێدەنگ بوون، چونکە لە ڕێگا مشتومڕیان لەگەڵ یەکتر کرد کە کامیان پایەبەرزترە. عیسا دانیشت و دوازدە قوتابییەکەی بانگکرد، پێی فەرموون: «ئەگەر یەکێک ویستی یەکەم بێت، با لەدوای هەمووان و خزمەتکاری هەمووان بێت.» ئینجا منداڵێکی هێنا و لە ناوەڕاستیاندا ڕایگرت، گرتییە باوەشی و پێی فەرموون: «ئەوەی بە ناوی منەوە پێشوازی لە یەکێک لەم منداڵانە بکات، پێشوازی لە من دەکات، ئەوەی پێشوازیم لێ بکات، پێشوازی لە من ناکات، بەڵکو لەوەی ناردوومی.» یۆحەنا پێی گوت: «مامۆستا، یەکێکمان بینی بە ناوی تۆوە ڕۆحی پیسی دەردەکرد، ئێمەش ڕێمان لێ گرت، چونکە دوامان ناکەوێت.» عیسا فەرمووی: «ڕێی لێ مەگرن، کەس نییە بە ناوی منەوە پەرجوو بکات و بتوانێت لەدوای ماوەیەکی کورت بە خراپە باسم بکات، چونکە ئەوەی دژمان نییە لەگەڵمانە. ئەوەی بە ناوی منەوە جامێک ئاوی پێدان، لەبەر ئەوەی هی مەسیحن، ڕاستیتان پێ دەڵێم پاداشتی ون نابێت. «ئەوەی یەکێک لەم بچووکانەی کە باوەڕیان بە من هەیە تووشی گوناه بکات، باشترە بۆی بەرداشێکی گەورە بە ملیەوە هەڵبواسرێت و فڕێبدرێتە دەریاوە. ئەگەر دەستت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە. بۆ تۆ باشترە بە دەستێکەوە بچیتە ناو ژیانەوە لەوەی دوو دەستت هەبێت و بچیتە دۆزەخەوە، ناو ئاگرێک کە کوژانەوەی بۆ نییە. [لەوێ کرمەکانیان نامرێت و ئاگرەکە ناکوژێتەوە.] ئەگەر پێت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە. بۆ تۆ باشترە بە پێیەکەوە بچیتە ناو ژیانەوە لەوەی کە بە دوو پێوە فڕێبدرێیتە ناو دۆزەخ. [لەوێ کرمەکانیان نامرێت و ئاگرەکە ناکوژێتەوە.] ئەگەر چاوت تووشی گوناهی کردیت، دەریبهێنە. بۆ تۆ باشترە بە یەک چاوەوە بچیتە ناو شانشینی خوداوە لەوەی بە دوو چاوەوە فڕێبدرێیتە ناو دۆزەخ. «﴿لەوێ کرمەکانیان نامرێت و ئاگرەکە ناکوژێتەوە.﴾ هەموو کەسێک بە ئاگر سوێر دەکرێت. «خوێ باشە، بەڵام ئەگەر خوێ سوێرییەکەی نەما، بە چی سوێری دەکەنەوە؟ با خوێتان تێدابێت و لەگەڵ یەکتری لە ئاشتیدا بن.»