مەرقۆس 31:9-37
مەرقۆس 31:9-37 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه قوتابییه‌كانی فێرده‌كرد و پێی ده‌فه‌رموون: “ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌درێته ده‌ست خه‌ڵک و ده‌یكوژن، دوای كوشتنی به سێ ڕۆژ هه‌ڵده‌ستێته‌وه”. به‌ڵام ئه‌وان له فه‌رمووده‌كه تێنه‌گه‌یشتن و ترسان لێی بپرسن. ئینجا هاته كپه‌ڕناخوم. كه گه‌یشته ماڵه‌وه، لێی پرسین: “له ڕێگا گفتوگۆی چیتان ده‌كرد؟” به‌ڵام ئه‌وان بێده‌نگ بوون، چونكه له ڕێگادا مشتومڕیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كرد كه كامیان مه‌زنتره. جا دانیشت و دوازده‌كه‌ی بانگ‌كرد و پێی فه‌رموون: “ئه‌گه‌ر یه‌كێک ویستی یه‌كه‌م بێت، با له‌دوای هه‌مووان و ڕاژه‌وانی هه‌مووان بێت”. ئینجا منداڵێكی هێنا و له‌ناوه‌ڕاستیاندا ڕایگرت، گرتییه باوه‌شی و پێی فه‌رموون: “ئه‌وه‌ی به ناوی منه‌وه یه‌كێک له‌م منداڵانه په‌سه‌ند بكات، ئه‌وا من په‌سه‌ند ده‌كات، ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندم بكات، په‌سه‌ندی من ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ناردوومی”.
مەرقۆس 31:9-37 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
چونکە قوتابییەکانی فێردەکرد و پێی دەفەرموون: «کوڕی مرۆڤ دەدرێتە دەست خەڵک و دەیکوژن، دوای کوشتنی بە سێ ڕۆژ هەڵدەستێتەوە.» بەڵام ئەوان لە قسەکە تێنەگەیشتن و ترسان لێی بپرسن. ئینجا هاتنە کەفەرناحوم. کە گەیشتە ماڵەوە، عیسا لێی پرسین: «لە ڕێگا گفتوگۆی چیتان دەکرد؟» بەڵام ئەوان بێدەنگ بوون، چونکە لە ڕێگا مشتومڕیان لەگەڵ یەکتر کرد کە کامیان پایەبەرزترە. عیسا دانیشت و دوازدە قوتابییەکەی بانگکرد، پێی فەرموون: «ئەگەر یەکێک ویستی یەکەم بێت، با لەدوای هەمووان و خزمەتکاری هەمووان بێت.» ئینجا منداڵێکی هێنا و لە ناوەڕاستیاندا ڕایگرت، گرتییە باوەشی و پێی فەرموون: «ئەوەی بە ناوی منەوە پێشوازی لە یەکێک لەم منداڵانە بکات، پێشوازی لە من دەکات، ئەوەی پێشوازیم لێ بکات، پێشوازی لە من ناکات، بەڵکو لەوەی ناردوومی.»