لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەرقۆس 15:9-24

مەرقۆس 15:9-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كه‌ هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌ ئیشۆعیان بینی یه‌كسه‌ر سه‌رسام بوون، ڕایانكرد و سڵاویان لێكرد. ئیشۆع له‌ ته‌وراتزانه‌كانی پرسی: “له‌ باره‌ی چی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن؟” یه‌كێک له‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “ڕابی، كوڕه‌كه‌م هێناوه‌ته‌ لات، ڕووحێكی لاڵی تێدایه‌. له‌كوێ بیگرێت، به‌ زه‌ویی داده‌دات، ده‌می كه‌ف ده‌كات و ددانه‌كانی جیڕده‌كاته‌وه‌ و ڕه‌ق ده‌بێت. داوام له‌ قوتابییه‌كانت كرد ده‌ری بكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانی”. وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و فه‌رمووی: “ئه‌ی نه‌وه‌ی بێباوه‌ڕ، تا كه‌ی له‌گه‌ڵتان بم؟ تا كه‌ی به‌رگه‌تان بگرم؟ بیهێننه‌ لام!”. ئه‌وانیش هێنایانه‌ لای. كه‌ ڕووحه‌كه‌ ئیشۆعی بینی، یه‌كسه‌ر كوڕه‌كه خووی گرت و كه‌وته‌ سه‌ر زه‌وی، ده‌گه‌وزی و كه‌ف له‌ ده‌میه‌وه‌ ده‌هات. له‌ باوكی پرسی: “له‌ كه‌یه‌وه‌ وای لێهاتووه‌؟” وتی: “له‌ منداڵییه‌وه‌. زۆر جاریش خستوویه‌تییه‌ نێو ئاگر و نێو ئاوه‌وه‌ تاكو له‌ناوی ببات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌توانیت شتێک بكه‌یت، دڵت پێمان بسووتێ و یارمه‌تیمان بده‌”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر پێت ده‌كرێت باوه‌ڕ بهێنێت، ئه‌وا هه‌موو شتێک بۆ باوه‌ڕدار ده‌بێت”. یه‌كسه‌ر باوكی كوڕه‌كه‌ هاواری كرد: “باوه‌ڕم هه‌یه‌ گه‌وره‌م، یارمه‌تی بێباوه‌ڕیم بده‌”

هاوبەشی بکە
مەرقۆس 9 بخوێنەوە

مەرقۆس 15:9-24 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

کە هەموو خەڵکەکە عیسایان بینی یەکسەر سەرسام بوون، ڕایانکرد بەرەوپیری و سڵاویان لێکرد. عیسا لێی پرسین: «لەسەر چی دەمەقاڵێیان لەگەڵ دەکەن؟» یەکێک لە خەڵکەکە وەڵامی دایەوە: «مامۆستا، کوڕەکەم هێناوەتە لات، ڕۆحێکی لاڵی هەیە. لەکوێ بیگرێت، بە زەویدا دەدات، دەمی کەف دەکات و ددانەکانی جیڕدەکاتەوە و ڕەق دەبێت. داوام لە قوتابییەکانت کرد دەریبکەن، بەڵام نەیانتوانی.» عیسا وەڵامی دانەوە: «ئەی نەوەی بێباوەڕ، هەتا کەی لەگەڵتان بم؟ هەتا کەی بەرگەتان بگرم؟ منداڵەکە بهێننە لام.» ئەوانیش هێنایانە لای. کە ڕۆحە پیسەکە عیسای بینی، دەستبەجێ منداڵەکە فێی لێهات و کەوتە سەر زەوی، دەگەوزی و کەف لە دەمیەوە دەهات. عیسا لە باوکی منداڵەکەی پرسی: «لە کەیەوە وای لێهاتووە؟» گوتی: «لە منداڵییەوە. زۆر جاریش خستوویەتییە ناو ئاگر یان ئاوەوە تاکو لەناوی ببات. ئەگەر دەتوانیت شتێک بکەیت، بەزەییت پێمان بێتەوە و یارمەتیمان بدە.» عیسا پێی فەرموو: «”ئەگەر دەتوانیت“؟ ئەوەی باوەڕ بهێنێت هەموو شتێکی بۆ دەبێت.» یەکسەر باوکی منداڵەکە هاواری کرد: «باوەڕم هەیە، یارمەتی بێباوەڕیم بدە!»

هاوبەشی بکە
مەرقۆس 9 بخوێنەوە