مەرقۆس 9:7-15
مەرقۆس 9:7-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دیسان پێی فەرموون: «باش ڕاسپاردەی خودا ڕەت دەکەنەوە، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە نەریتی خۆتان بکەن. ئەوەتا مو‌سا گوتوویەتی: ﴿ڕێزی دایک و باوکتان بگرن﴾، ﴿ئەوەی نەفرەت لە دایکی یان باوکی بکات، دەبێت بکوژرێت.﴾ بەڵام ئێوە دەڵێن: ”ئەگەر یەکێک بە دایک یان باوکی بڵێت: ئەوەی لە منەوە سوودت لێی وەردەگرت، دەیکەمە قوربانی،“ کە دیارییە بۆ خودا، ئیتر نایەڵن هیچ شتێک بۆ دایک یان باوکی بکات. بەو نەریتەتان کە لە یەکتری وەردەگرن، دەسەڵاتی ڕاسپاردەی خودا ڕەت دەکەنەوە. زۆر شتی دیکەی وەک ئەمە دەکەن.» دیسان عیسا خەڵکەکەی بانگکرد و پێی فەرموون: «هەموو گوێم لێ بگرن و تێبگەن. شت نییە لە دەرەوەی مرۆڤەوە بێتە ناوی و گڵاوی بکات. بەڵام ئەوەی لە مرۆڤەوە دێتە دەرەوە، ئەوە مرۆڤ گڵاو دەکات.
مەرقۆس 9:7-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا پێی فه‌رموون: “باش ڕاسپارده‌ی خودا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له نه‌ریتی خۆتان بكه‌ن!. چونكه مووشێ وتوویه‌تی: {ڕێز له باوک و دایكت بگره، ئه‌وه‌ی جنێو به باوكی یان دایكی بدات، ده‌بێ بكوژرێت} به‌ڵام ئێوه ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی به باوكی یان دایكی بڵێت، ئه‌وه‌ی له منی وه‌رده‌گرن، قوربانییه به واتای دیاری بۆ خودا ئیتر نایه‌ڵن شتێكی بۆ باوک یان دایكی بكات. به‌و نه‌ریته‌تان كه له یه‌كتری وه‌رده‌گرن، وشه‌ی خودا له‌كارده‌خه‌ن. زۆر شتی دیكه‌ی وه‌ک ئه‌مه ده‌كه‌ن”. ئینجا كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بانگ‌كرد و پێی فه‌رموون: “هه‌موو گوێم لێ بگرن و تێبگه‌ن. شت نییه له ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤه‌وه بێته ناوی و گڵاوی بكات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له مرۆڤه‌وه ده‌رده‌چێت، ئه‌وه مرۆڤ گڵاو ده‌كات.