مەرقۆس 5:7-8
مەرقۆس 5:7-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا په‌ڕیشی و ته‌وراتزانه‌كان لێیان پرسی: “بۆچی قوتابییه‌كانت له‌سه‌ر نه‌ریتی پیران ناڕۆن و به ده‌ستی پیس نان ده‌خۆن؟” ئه‌ویش وه‌ڵامی دانه‌وه و فه‌رمووی: “ئه‌ی ڕووپاماكان! ئێشه‌عیا ده‌رباه‌ری ئێوه پێشبینی باشی كردووه، وه‌ک نووسراوه: {ئه‌م گه‌له به‌سه‌ر لێوان ڕێزم لێ ده‌نێت، به‌ڵام دڵی لێم دووره. به‌فیڕۆ ده‌مپه‌رستن، ئامۆژگارییه‌ک فێرده‌كه‌ن كه ڕاسپارده‌ی خه‌ڵكه} . چونكه ئێوه ڕاسپارده‌ی خوداتان پشتگوێ خستووه و پابه‌ندن به نه‌ریتی خه‌ڵک”.
مەرقۆس 5:7-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
فەریسی و مامۆستایانی تەوراتیش لە عیسایان پرسی: «بۆچی قوتابییەکانت لەسەر نەریتی پیران ناڕۆن و بە دەستی پیس نان دەخۆن؟» ئەویش پێی فەرموون: «ئیشایای پێغەمبەر سەبارەت بە ئێوەی دووڕوو پێشبینی باشی کردووە، وەک نووسراوە: «﴿ئەم گەلە هەر بە دەم ڕێزم لێ دەگرن، بەڵام دڵیان لێم دوورە. بەخۆڕایی دەمپەرستن، تەنها ڕاسپاردەی مرۆڤانە فێری خەڵک دەکەن.﴾ ئێوە ڕاسپاردەی خوداتان پشتگوێ خستووە و دەستتان بە نەریتی مرۆڤەوە گرتووە.»