مەرقۆس 33:7-37
مەرقۆس 33:7-37 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیسا بردییە لایەکەوە، دوور لە خەڵکەکە، پەنجەکانی خستە ناو گوێی کابراوە و تفی دا بە دەستی خۆی و پاشان دەستی لە زمانی دا. چاوی بەرەو ئاسمان هەڵبڕی و لە ناخەوە ئاهێکی هەڵکێشا و پێی فەرموو: «ئێففەسا!» واتا بکرێوە. دەستبەجێ گوێیەکانی کرانەوە و گرێی زمانی شلبووەوە و بە ڕەوانی قسەی کرد. ئینجا ڕایسپاردن بە کەس نەڵێن، بەڵام چەند ڕایدەسپاردن ئەوان زیاتر بڵاویان دەکردەوە. زۆر سەرسام بوون و دەیانگوت: «هەموو شتێکی بە باشی کردووە! وا دەکات کەڕ ببیستێت و لاڵ قسە بکات.»
مەرقۆس 33:7-37 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆع بردییه لایه‌كه‌وه، دوور له كۆمه‌ڵه‌كه، په‌نجه‌كانی خسته نێو گوێی كابراوه و تفی كرد و ده‌ستی له زمانی دا. چاوی به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵبڕی و هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشا و پێی فه‌رموو: “ئێففه‌تا!” واتا بكرێوه. یه‌كسه‌ر گوێیه‌كانی كرانه‌وه و گرێی زمانی كرایه‌وه و به ڕه‌وانی قسه‌ی كرد. ئینجا ڕایسپاردن به كه‌س نه‌ڵێن، به‌ڵام چه‌ند ڕایده‌سپاردن ئه‌وان زیاتر بڵاویان ده‌كرده‌وه. زۆر سه‌رسام بوون و ده‌یانووت: “هه‌موو شتێكی به باشی كردووه! وایكرد كه‌ڕ ببیستێت و لاڵ قسه بكات”.