لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەرقۆس 16:7-23

مەرقۆس 16:7-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌وه‌ی دوو گوێی هه‌یه‌ بۆ بیستن با ببیستێت”. كاتێ خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌جێهێشت و هاته‌ ماڵێک، قوتابییه‌كانی ده‌رباره‌ی په‌ندكه‌ پرسیان لێكرد. پێی فه‌رموون: “ئێوه‌ش ئاوا تێنه‌گه‌یشتوون؟ تێناگه‌ن كه‌ هه‌رچی له‌ ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤه‌وه‌ دێته‌ نێویه‌وه‌ ناتوانێت گڵاوی بكات؟ چونكه‌ ناچێته‌ دڵیه‌وه‌، به‌ڵكو سكی، پاشان ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ش بۆ ئاوده‌ست. هه‌موو خۆراكێک پێگه‌رده‌”. ئینجا فه‌رمووی: “ئه‌وه‌ی له‌ مرۆڤ ده‌رده‌چێت، ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤ گڵاو ده‌كات. چونكه‌ له‌ ناوه‌وه‌، له‌ دڵی مرۆڤه‌وه‌، بیری خراپ ده‌رده‌چێت: داوێنپیسی، به‌دڕه‌وشتی، كوشتن، دزی، چڵێسی، خراپه‌كاری، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، به‌ڕه‌ڵایی، چاوپیسی، كفر، لووتبه‌رزی، نه‌زانی. هه‌موو ئه‌م خراپانه‌ له‌ ناوه‌وه‌ ده‌رده‌چن و مرۆڤ گڵاو ده‌كه‌ن”.

هاوبەشی بکە
مەرقۆس 7 بخوێنەوە