لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەرقۆس 45:6-52

مەرقۆس 45:6-52 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

یه‌كسه‌ر ئیشۆع قوتابییه‌كانی ناچاركرد سواری كه‌شتیه‌كه‌ بن و پێشی بكه‌ون بۆ ئه‌وبه‌ر، بۆ بتسه‌یادا، تاكو خۆی خه‌ڵكه‌كه‌ به‌ڕێ ده‌كات. كه‌ خواحافیزی لێكردن، بۆ نوێژكردن چووه‌ سه‌ر شاخ. كه‌ ئێواره‌ داهات، كه‌شتیه‌كه‌ له‌ناوه‌ڕاستی ده‌ریاكه‌ بوو، ئیشۆعیش به‌ ته‌نها له‌سه‌ر وشكایی بوو. كه‌ بینی به‌هۆی سه‌وڵ لێدان ماندوون، چونكه‌ بایه‌ک پێچه‌وانه‌یان بوو، له‌ چواره‌م به‌تڵی شه‌ودا هاته‌ لایان، به‌سه‌ر ده‌ریاكه‌دا ده‌ڕۆیشت و ویستی لێیان تێپه‌ڕێت. كاتێ بینییان به‌سه‌ر ده‌ریاكه‌دا ده‌ڕوات، وایانزانی دێوه‌زمه‌یه‌، جا هاواریان كرد. چونكه‌ هه‌موو بینییان و شڵه‌ژان، یه‌كسه‌ر قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردن و فه‌رمووی: “دڵنیابن! ئه‌وه‌ منم. مه‌ترسن”. ئینجا بۆ لایان سه‌ركه‌وته‌ نێو كه‌شتیه‌كه‌ و باكه‌ وه‌ستا. جا به‌ ته‌واوی سه‌رسام بوون، چونكه‌ ده‌رباره‌ی نانه‌كان تێنه‌گه‌یشتن، دڵیان هه‌ر ڕه‌ق بوو.

هاوبەشی بکە
مەرقۆس 6 بخوێنەوە

مەرقۆس 45:6-52 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

دەستبەجێ عیسا قوتابییەکانی ناچار کرد سواری بەلەمەکە بن و پێشی بکەون بۆ ئەوبەری دەریاچەکە، بۆ شارۆچکەی بێت‌سەیدا، هەتا خۆی خەڵکەکە بەڕێ دەکات. دوای بەڕێکردنیان، بۆ نوێژکردن چووە سەر شاخ. کە ئێوارە داهات، بەلەمەکە لە ناوەڕاستی دەریاچەکە بوو، عیساش بە تەنها لەسەر وشکانی بوو. کە بینی قوتابییەکانی بەهۆی سەوڵ لێدانەوە ماندوو بوون، چونکە ئاراستەی ڕەشەباکە پێچەوانە بوو، لە بەرەبەیان هاتە لایان، بەسەر دەریاچەکەدا ڕۆیشت و ویستی لێیان تێبپەڕێت. بەڵام کاتێک بینییان بەسەر دەریاچەکەدا دەڕوات، وایانزانی دێوەزمەیە، جا هاواریان کرد، چونکە هەموو بینییان و پەشۆکان. ئەو دەستبەجێ قسەی لەگەڵ کردن: «ورەتان بەرز بێ! ئەوە منم. مەترسن.» ئینجا بۆ لایان سەرکەوتە ناو بەلەمەکە و ڕەشەباکە وەستا. جا بە تەواوی سەرسام بوون، لەبەر ئەوەی لە پەرجووی نانەکان تێنەگەیشتن؛ دڵیان هەر ڕەق بوو.

هاوبەشی بکە
مەرقۆس 6 بخوێنەوە

YouVersion کووکی بەکاردەهێنێت بۆ کەسایەتیکردنی ئەزموونەکەت. بە بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەمان، تۆ بەکارهێنانی کووکیەکانمان قبوڵ دەکەیت وەک لە سیاسەتی نهێنیدا باسکراوە