مەرقۆس 17:6-20
مەرقۆس 17:6-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هێرۆدس لەبەر هێرۆدیای ژنی فیلیپۆسی برای، ئەوەی کە خۆی خواستبووی، ناردبووی و یەحیای گرتبوو، پەلبەستی کردبوو و خستبوویە زیندانەوە، لەبەر ئەوەی یەحیا بە هێرۆدسی دەگوت: «دروست نییە براژنەکەت بخوازیت.» ئیتر هێرۆدیا زۆر ڕقی لێی دەبووەوە و حەزی دەکرد بیکوژێت، بەڵام نەیدەتوانی، چونکە هێرۆدس لە یەحیا دەترسا، دەیزانی پیاوێکی ڕاستودروست و پیرۆزە، دەیپاراست. کاتێک گوێی لێ دەگرت زۆر دەشێوا، حەزیشی دەکرد گوێی لێ بگرێت.
مەرقۆس 17:6-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه هیڕوودس به خۆی ناردبوو، یوخه‌ننه‌نی گرت و له زیندان به‌ستییه‌وه، له‌سه‌ر هیرۆدیای ژنی پیلیپوسی برای خۆی، ئه‌وه‌ی كه خواستبووی. چونكه یوخه‌ننه‌ن به هیڕوودسی ده‌ووت: “دروست نییه براژنه‌كه‌ت بخوازیت”. جا هیرۆدیا ڕقی لێی‌بوو و ده‌یه‌ویست بیكوژێت، به‌ڵام نه‌یده‌توانی، چونكه هیڕوودس له یوخه‌ننه‌ن ده‌ترسا، ده‌یزانی پیاوێكی خوداناس و پارسایه، ده‌یپاراست. كاتێ گوێی لێده‌گرت زۆر ده‌شێوا، حه‌زیشی ده‌كرد گوێی لێبگرێت.