مەرقۆس 24:5-29
مەرقۆس 24:5-29 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆع له‌گه‌ڵی چوو، كۆمه‌ڵانێكیش دوای كه‌وت و پاڵه‌په‌ستۆی لێ ده‌كرد. ژنێک دوازده ساڵ بوو خوێنبه‌ربوونی هه‌بوو. به ده‌ستی زۆر پزیشک ئازاری زۆری چێژتبوو، ئه‌وه‌ی هه‌یبوو خه‌رجی كردبوو، هیچ سوودیشی نه‌بوو، به‌ڵكو خراپتر ببوو. كاتێ باسی ئیشۆعی بیستبوو، هاته نێو كۆمه‌ڵه‌كه و له دواوه ده‌ستی له كراسه‌كه‌ی دا، چونكه وتبوو: “ئه‌گه‌ر ته‌نها ده‌ست له كراسه‌كه‌ی بده‌م، چاک ده‌بمه‌وه”. یه‌كسه‌ر خوێنبه‌ربوونه‌كه‌ی ڕاوه‌ستا و له له‌شیدا هه‌ستی به چاكبوونه‌وه كرد له نه‌خۆشییه‌كه‌ی.
مەرقۆس 24:5-29 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیسا لەگەڵی چوو، خەڵکێکی زۆر دوای کەوت و پاڵەپەستۆیان لێ دەکرد. ژنێک لەوێ بوو کە دوازدە ساڵ خوێنبەربوونی هەبوو. بە دەستی چەندین پزیشک ئازاری زۆری چێژتبوو، ئەوەی هەیبوو خەرجی خۆی کردبوو، بەڵام هیچ سوودێکی نەبوو، بەڵکو خراپتر ببوو. باسی عیسای بیستبوو، بۆیە هاتە ناو خەڵکەکە و لە دواوە دەستی لە کراسەکەی دا، چونکە لە دڵی خۆیدا گوتی: «ئەگەر تەنها دەست لە کراسەکەی بدەم، چاکدەبمەوە.» دەستبەجێ خوێن لەبەرڕۆیشتنەکەی ڕاوەستا و لە لەشیدا هەستی بە چاکبوونەوە کرد لە نەخۆشییەکەی.