لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەرقۆس 1:5-10

مەرقۆس 1:5-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئینجا گه‌یشتنه‌ ئه‌وبه‌ری ده‌ریاكه‌، بۆ هه‌رێمی گه‌ده‌رین. كاتێ له‌ كه‌شتیه‌كه‌ دابه‌زی، یه‌كسه‌ر له‌نێو گۆڕستان پیاوێكی تووشبوو ڕووحی گڵاوی تێدابوو، له‌نێو گۆڕه‌كان ده‌ژیا، ته‌نانه‌ت به‌ زنجیریش كه‌س نه‌یده‌توانی بیبه‌ستێته‌وه‌. چونكه‌ زۆر جار به‌ كۆت و زنجیر به‌سترابووه‌وه‌، به‌ڵام زنجیره‌كانی پچڕاند و كۆته‌كانیشی شكاند، كه‌سیش نه‌یتوانی ملكه‌چی بكات. شه‌و و ڕۆژ به‌رده‌وام له‌ چیاكان و له‌ نێو گۆڕستاندا بوو، هاواری ده‌كرد و به‌ به‌رد له‌شی خۆی بریندار ده‌كرد. كاتێ له‌ دووره‌وه‌ ئیشۆعی بینی، ڕایكرد و كڕنۆشی بۆ برد. به‌ ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: “چیت له‌ من ده‌وێت، ئه‌ی ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خودای هه‌ره‌به‌رز؟ سوێندت ده‌ده‌م به‌ خودا، ئه‌شكه‌نجه‌م مه‌ده‌!” چونكه‌ پێی فه‌رمووبوو: “ئه‌ی ڕووحی گڵاو، له‌م مرۆڤه‌ وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌!” ئینجا لێی پرسی: “ناوت چییه‌؟” پێی وت: “ناوم لیجیۆنه‌، چونكه‌ ئێمه‌ زۆرین”. زۆریش لێی پاڕایه‌وه‌ نه‌یاننێرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه‌.

هاوبەشی بکە
مەرقۆس 5 بخوێنەوە

مەرقۆس 1:5-10 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئینجا گەیشتنە ئەوبەری دەریاچەکە، بۆ هەرێمی گەراسین. کاتێک عیسا لە بەلەمەکە دابەزی، یەکسەر لەناو گۆڕستان پیاوێکی تووش بوو ڕۆحی پیسی تێدابوو، لەناو گۆڕستاندا دەژیا، کەس نەیدەتوانی چیتر بیبەستێتەوە، تەنانەت بە زنجیریش. زۆر جار بە کۆت و زنجیر دەبەسترایەوە، بەڵام زنجیرەکانی دەپچڕاند و کۆتەکانیشی دەشکاند، کەس نەیدەتوانی بەسەریدا زاڵ بێت. شەو و ڕۆژ بەردەوام لەناو گۆڕستان و لە چیاکاندا بوو، هاواری دەکرد و بە بەرد لەشی خۆی بریندار دەکرد. کاتێک لە دوورەوە عیسای بینی، ڕایکرد و کڕنۆشی بۆ برد. بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «چیت لە من دەوێت، ئەی عیسای کوڕی خودای هەرەبەرز؟ سوێندت دەدەم بە خودا، ئەشکەنجەم مەدە!» چونکە عیسا پێی فەرمووبوو: «ئەی ڕۆحی پیس، لە پیاوەکە وەرە دەرەوە!» ئینجا لێی پرسی: «ناوت چییە؟» پێی گوت: «ناوم لێگیۆنە، چونکە ئێمە زۆرین.» زۆریش لە عیسا پاڕایەوە نەیاننێرێتە دەرەوەی ناوچەکە.

هاوبەشی بکە
مەرقۆس 5 بخوێنەوە