مەرقۆس 38:4-41
مەرقۆس 38:4-41 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ویش له دواوه له‌سه‌ر سه‌رینێک خه‌وتبوو. هه‌ڵیانساند و پێیان وت: “ڕابی، باكت نیه وا له‌ناو ده‌چین؟” ئه‌ویش هه‌ستا و له باكهی ڕاخوڕی و به ده‌ریاكه‌ی فه‌رموو: “بێده‌نگ به! كپ به!” باكه وه‌ستا و بووه هێمنییه‌كی ته‌واو. ئینجا پێی فه‌رموون: “بۆچی ئاوا ترسنۆكن؟ چۆن باوه‌ڕتان نییه؟” ئه‌وانیش تۆقین و به یه‌كترییان وت: “ئه‌مه كێیه؟ ته‌نانه‌ت با و ده‌ریاش گوێڕایه‌ڵی ده‌بن!”.
مەرقۆس 38:4-41 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیسا لە دواوە سەری خستبووە سەر سەرینێک و خەوتبوو. هەڵیانساند و پێیان گوت: «مامۆستا، بەلاتەوە گرنگ نییە ئەگەر لەناوبچین؟» ئەویش هەستا و لە ڕەشەباکەی ڕاخوڕی و بە دەریاچەکەی فەرموو: «بێدەنگ بە! هێمن بە!» ڕەشەباکە وەستا و بووە هێمنییەکی تەواو. ئینجا پێی فەرموون: «بۆچی ئەوەندە دەترسن؟ هێشتا باوەڕتان نییە؟» ئەوانیش تۆقین و بە یەکترییان دەگوت: «ئەمە کێیە؟ تەنانەت با و دەریاش گوێڕایەڵی دەبن!»