مەرقۆس 21:4-29
مەرقۆس 21:4-29 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا پێی فه‌رموون: “ئایا چرا هه‌ڵده‌كرێت تاكو بخرێته ژێر ته‌شت یاخود نوێنه‌وه؟ ئایا له‌سه‌ر چرادان دانانرێت؟ چونكه شاردراوه نییه ئاشكرا نه‌بێت و نهێنی نییه ده‌رنه‌كه‌وێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێک دوو گوێی هه‌یه بۆ بیستن، با ببیستێت”. هه‌روه‌ها پێی فه‌رموون: “وردببنه‌وه له‌وه‌ی ده‌یبیستن! به‌و پێوانه‌یه‌ی ده‌یپێون، بۆتان ده‌پێورێته‌وه و بۆشتان زیاد ده‌كرێت ئه‌ی گوێ‌گران. چونكه ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی، پێی ده‌درێت، ئه‌وه‌ش كه نییه‌تی، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی كه هه‌شیه‌تی لێی ده‌سه‌ندرێته‌وه”. هه‌روه‌ها فه‌رمووی: “پاشایه‌تیی خودا له مرۆڤێک ده‌چێت تۆ‌و بوه‌شێنێته سه‌ر زه‌وی. شه‌و ده‌خه‌وێت و ڕۆژ هه‌ڵده‌ستێت، تۆوه‌كه سه‌ر ده‌رده‌كات و گه‌شه ده‌كات، ئه‌ویش نازانێت چۆن ده‌بێت. چونكه زه‌وی له خۆیه‌وه به‌رهه‌م ده‌دات، یه‌كه‌مجار گیا، ئینجا گوڵه‌گه‌نم، پاشان له گوڵه‌گه‌نمه‌كه‌دا گه‌نمی ته‌واو. به‌ڵام كاتێ به‌ره‌كه پێده‌گات، یه‌كسه‌ر داسی لێ گیر ده‌كات، چونكه دروێنه‌ی هاتووه”.
مەرقۆس 21:4-29 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئینجا پێی فەرموون: «ئایا خەڵکی چرا هەڵدەکەن تاکو بیخەنە ژێر تەشت یان نوێنەوە؟ باشە لەسەر چرادان داینانێن؟ چونکە هیچ شتێکی شاردراوە نییە ئاشکرا نەبێت و نهێنی نییە دەرنەکەوێت. ئەگەر یەکێک گوێی هەیە بۆ بیستن، با ببیستێت.» هەروەها پێی فەرموون: «وردببنەوە لەوەی دەیبیستن. بەو پێوانەیەی ئێوە بۆ خەڵک دەیپێون، خودا بۆتان دەپێوێتەوە و زیاتریشتان دەداتێ، چونکە ئەوەی هەیەتی، پێی دەدرێت، ئەوەش کە نییەتی، تەنانەت ئەوەی هەشیەتی لێی دەسەنرێتەوە.» هەروەها فەرمووی: «شانشینی خودا لە مرۆڤێک دەچێت تۆ‌و بوەشێنێتە سەر زەوی. شەو دەخەوێت و ڕۆژ هەڵدەستێت، تۆوەکە سەر دەردەکات و گەشە دەکات، ئەویش نازانێت چۆن دەبێت. زەوی لە خۆیەوە بەرهەم دەدات، یەکەم جار گیا، ئینجا گوڵەگەنم، پاشان لە گوڵەگەنمەکەدا گەنمی تەواو. بەڵام کاتێک بەرەکە پێدەگات، دەستبەجێ داسی لێ گیر دەکات، چونکە دروێنەی هاتووە.»