مەرقۆس 21:4-25
مەرقۆس 21:4-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا پێی فه‌رموون: “ئایا چرا هه‌ڵده‌كرێت تاكو بخرێته ژێر ته‌شت یاخود نوێنه‌وه؟ ئایا له‌سه‌ر چرادان دانانرێت؟ چونكه شاردراوه نییه ئاشكرا نه‌بێت و نهێنی نییه ده‌رنه‌كه‌وێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێک دوو گوێی هه‌یه بۆ بیستن، با ببیستێت”. هه‌روه‌ها پێی فه‌رموون: “وردببنه‌وه له‌وه‌ی ده‌یبیستن! به‌و پێوانه‌یه‌ی ده‌یپێون، بۆتان ده‌پێورێته‌وه و بۆشتان زیاد ده‌كرێت ئه‌ی گوێ‌گران. چونكه ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی، پێی ده‌درێت، ئه‌وه‌ش كه نییه‌تی، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی كه هه‌شیه‌تی لێی ده‌سه‌ندرێته‌وه”.
مەرقۆس 21:4-25 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا پێی فەرموون: «ئایا خەڵکی چرا هەڵدەکەن تاکو بیخەنە ژێر تەشت یان نوێنەوە؟ باشە لەسەر چرادان داینانێن؟ چونکە هیچ شتێکی شاردراوە نییە ئاشکرا نەبێت و نهێنی نییە دەرنەکەوێت. ئەگەر یەکێک گوێی هەیە بۆ بیستن، با ببیستێت.» هەروەها پێی فەرموون: «وردببنەوە لەوەی دەیبیستن. بەو پێوانەیەی ئێوە بۆ خەڵک دەیپێون، خودا بۆتان دەپێوێتەوە و زیاتریشتان دەداتێ، چونکە ئەوەی هەیەتی، پێی دەدرێت، ئەوەش کە نییەتی، تەنانەت ئەوەی هەشیەتی لێی دەسەنرێتەوە.»