مەرقۆس 16:4-19
مەرقۆس 16:4-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌مانه‌ش ئه‌وه‌ن كه له‌سه‌ر به‌رده‌ڵانه‌كه تۆوكران، ئه‌مانه كه وشه‌كه ده‌بیستن یه‌كسه‌ر به خۆشییه‌وه وه‌ریده‌گرن. به‌ڵام ڕه‌گیان نییه، بۆ ماوه‌یه‌كن، دواتر ئه‌گه‌ر له‌پێناوی وشه‌كه بكه‌ونه ته‌نگانه و چه‌وسانه‌وه، یه‌كسه‌ر ساتمه‌ده‌كه‌ن. ئه‌مانی دیكه ئه‌وه‌ن كه له‌نێو دڕكان تۆوكران، ئه‌مانه ئه‌وه‌ن كه وشه‌كه ده‌بیستن، به‌ڵام خه‌مه‌كانی جیهان و فریوی سامان و ئاره‌زووی شته‌كانی دیكه دێنه ناوه‌وه و وشه‌كه ده‌خنكێنن، ئیتر بێ به‌رهه‌م ده‌بن.
مەرقۆس 16:4-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوانەی دیکە کە لەسەر بەردەڵانەکە تۆوکران، ئەوانەن کە پەیامەکە دەبیستن و دەستبەجێ بە خۆشییەوە وەریدەگرن، بەڵام بۆ ماوەیەکی کەم دەمێنن، چونکە ڕەگیان نییە. دواتر لەبەر پەیامەکە تووشی تەنگانە و چەوسانەوە دەبن، یەکسەر دەکەون. ئەوانەی دیکە کە لەنێو دڕکەکاندا تۆوکران، ئەمانە ئەوەن کە پەیامەکە دەبیستن، بەڵام خەمی ژیان و فریوخواردنی دەوڵەمەندی و ئارەزووی شتەکانی دیکە دێنە ناوەوە و پەیامەکە دەخنکێنن، ئیتر بێ بەرهەم دەبن.