مەرقۆس 15:4-17
مەرقۆس 15:4-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌مانه ئه‌وانه‌ن كه له‌سه‌ر ڕێگان، كه وشه‌كه‌یان لێ تۆ‌و ده‌كرێت، كاتێ ده‌یبیستن یه‌كسه‌ر شه‌یتان دێت و ئه‌و وشه‌یه ده‌بات كه تیایاندا تۆوكراوه. ئه‌مانه‌ش ئه‌وه‌ن كه له‌سه‌ر به‌رده‌ڵانه‌كه تۆوكران، ئه‌مانه كه وشه‌كه ده‌بیستن یه‌كسه‌ر به خۆشییه‌وه وه‌ریده‌گرن. به‌ڵام ڕه‌گیان نییه، بۆ ماوه‌یه‌كن، دواتر ئه‌گه‌ر له‌پێناوی وشه‌كه بكه‌ونه ته‌نگانه و چه‌وسانه‌وه، یه‌كسه‌ر ساتمه‌ده‌كه‌ن.
مەرقۆس 15:4-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەندێک کەس وەکو ئەو تۆوانەن کە دەکەونە سەر ڕێگاکە، کە پەیامەکەیان لێ تۆ‌و دەکرێت، کاتێک دەیبیستن دەستبەجێ شەیتان دێت و ئەو پەیامە دەبات کە تێیاندا تۆوکراوە. ئەوانەی دیکە کە لەسەر بەردەڵانەکە تۆوکران، ئەوانەن کە پەیامەکە دەبیستن و دەستبەجێ بە خۆشییەوە وەریدەگرن، بەڵام بۆ ماوەیەکی کەم دەمێنن، چونکە ڕەگیان نییە. دواتر لەبەر پەیامەکە تووشی تەنگانە و چەوسانەوە دەبن، یەکسەر دەکەون.