مەرقۆس 10:4-16
مەرقۆس 10:4-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ به ته‌نها بوو، ئه‌وانه‌ی له ده‌وروپشتی بوون له‌گه‌ڵ دوازده‌كه، ده‌رباره‌ی په‌ندكه لێیان پرسی. ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “نهێنیی پاشایه‌تیی خودا به ئێوه دراوه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ن هه‌موو شتێک به په‌ند بۆیان دێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌یركردن سه‌یر بكه‌ن، به‌ڵام نه‌بینن، به بیستن ببیستن، به‌ڵام تێنه‌گه‌ن، نه‌وه‌ک بگه‌ڕێنه‌وه و ببه‌خشرێن!” ئینجا پێی فه‌رموون: “ئایا ئه‌م په‌نده تێنه‌گه‌یشتن؟ ئه‌ی چۆن هه‌موو په‌ندكان تێده‌گه‌ن؟ تۆوده‌ر وشه‌كه تۆ‌و ده‌كات. ئه‌مانه ئه‌وانه‌ن كه له‌سه‌ر ڕێگان، كه وشه‌كه‌یان لێ تۆ‌و ده‌كرێت، كاتێ ده‌یبیستن یه‌كسه‌ر شه‌یتان دێت و ئه‌و وشه‌یه ده‌بات كه تیایاندا تۆوكراوه. ئه‌مانه‌ش ئه‌وه‌ن كه له‌سه‌ر به‌رده‌ڵانه‌كه تۆوكران، ئه‌مانه كه وشه‌كه ده‌بیستن یه‌كسه‌ر به خۆشییه‌وه وه‌ریده‌گرن.
مەرقۆس 10:4-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک عیسا بە تەنها بوو، ئەوانەی لە دەوروپشتی بوون لەگەڵ دوازدە قوتابییەکە، دەربارەی نموونەکە لێیان پرسی. ئەویش پێی فەرموون: «نهێنی شانشینی خودا بە ئێوە دراوە، بەڵام ئەوانەی لە دەرەوەن هەموو شتێکیان بە نموونە پێ دەگوترێت، بۆ ئەوەی «﴿بە سەیرکردن سەیر بکەن، بەڵام نەبینن، بە بیستن ببیستن، بەڵام تێنەگەن، نەوەک بگەڕێنەوە و ببەخشرێن!﴾» ئینجا پێی فەرموون: «ئایا لەم نموونەیە تێنەگەیشتن؟ باشە چۆن لە نموونەکانی دیکە تێدەگەن؟ جوتیارەکە پەیامی خودا تۆ‌و دەکات. هەندێک کەس وەکو ئەو تۆوانەن کە دەکەونە سەر ڕێگاکە، کە پەیامەکەیان لێ تۆ‌و دەکرێت، کاتێک دەیبیستن دەستبەجێ شەیتان دێت و ئەو پەیامە دەبات کە تێیاندا تۆوکراوە. ئەوانەی دیکە کە لەسەر بەردەڵانەکە تۆوکران، ئەوانەن کە پەیامەکە دەبیستن و دەستبەجێ بە خۆشییەوە وەریدەگرن،