مەرقۆس 1:4-41
مەرقۆس 1:4-41 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دیسان عیسا لە کەناری دەریاچەی جەلیل دەستی کرد بە فێرکردنی خەڵک، خەڵکێکی ئێجگار زۆر لێی کۆبووەوە، تاکو وای لێهات چووە ناو بەلەمێکی ناو ئاوەکە دا‌نیشێت، هەموو خەڵکەکەش لە نزیک ئاوەکە لەسەر وشکانی بوون. بە نموونە زۆر شتی فێرکردن، لە فێرکردنەکەیدا پێیانی فەرموو: «گوێ بگرن، جوتیارێک چووە دەرەوە تۆ‌و بکات. کە تۆوی دەوەشاند، هەندێکی کەوتنە سەر ڕێگا، باڵندەش هاتن و خواردیانن. هەندێکیش کەوتنە سەر زەوییەکی بەردەڵان کە خۆڵی کەم بوو، خێرا سەریان دەرکرد، چونکە زەوییەکەی قووڵ نەبوو. بەڵام کە ڕۆژ هەڵهات سووتان و وشک بوون، چونکە ڕەگیان نەبوو. هەندێکیشیان کەوتنە نێو دڕکان، دڕکەکان گەورە بوون و خنکاندیانن و بەرهەمیان نەدا. هەندێکیش کەوتنە سەر زەوییەکی باش، ڕوان و گەشەیان کرد و بەرهەمیان دا، یەک بە سی و یەک بە شەست و یەک بە سەد.» ئینجا فەرمووی: «ئەوەی گوێی هەیە بۆ بیستن، با ببیستێت!» کاتێک عیسا بە تەنها بوو، ئەوانەی لە دەوروپشتی بوون لەگەڵ دوازدە قوتابییەکە، دەربارەی نموونەکە لێیان پرسی. ئەویش پێی فەرموون: «نهێنی شانشینی خودا بە ئێوە دراوە، بەڵام ئەوانەی لە دەرەوەن هەموو شتێکیان بە نموونە پێ دەگوترێت، بۆ ئەوەی «﴿بە سەیرکردن سەیر بکەن، بەڵام نەبینن، بە بیستن ببیستن، بەڵام تێنەگەن، نەوەک بگەڕێنەوە و ببەخشرێن!﴾» ئینجا پێی فەرموون: «ئایا لەم نموونەیە تێنەگەیشتن؟ باشە چۆن لە نموونەکانی دیکە تێدەگەن؟ جوتیارەکە پەیامی خودا تۆ‌و دەکات. هەندێک کەس وەکو ئەو تۆوانەن کە دەکەونە سەر ڕێگاکە، کە پەیامەکەیان لێ تۆ‌و دەکرێت، کاتێک دەیبیستن دەستبەجێ شەیتان دێت و ئەو پەیامە دەبات کە تێیاندا تۆوکراوە. ئەوانەی دیکە کە لەسەر بەردەڵانەکە تۆوکران، ئەوانەن کە پەیامەکە دەبیستن و دەستبەجێ بە خۆشییەوە وەریدەگرن، بەڵام بۆ ماوەیەکی کەم دەمێنن، چونکە ڕەگیان نییە. دواتر لەبەر پەیامەکە تووشی تەنگانە و چەوسانەوە دەبن، یەکسەر دەکەون. ئەوانەی دیکە کە لەنێو دڕکەکاندا تۆوکران، ئەمانە ئەوەن کە پەیامەکە دەبیستن، بەڵام خەمی ژیان و فریوخواردنی دەوڵەمەندی و ئارەزووی شتەکانی دیکە دێنە ناوەوە و پەیامەکە دەخنکێنن، ئیتر بێ بەرهەم دەبن. ئەوانەی دیکە کە لەسەر زەوییەکی باش تۆوکران، ئەوانەن کە پەیامەکە دەبیستن و وەریدەگرن و بەرهەم دەدەن، یەک بە سی و یەک بە شەست و یەک بە سەد.» ئینجا پێی فەرموون: «ئایا خەڵکی چرا هەڵدەکەن تاکو بیخەنە ژێر تەشت یان نوێنەوە؟ باشە لەسەر چرادان داینانێن؟ چونکە هیچ شتێکی شاردراوە نییە ئاشکرا نەبێت و نهێنی نییە دەرنەکەوێت. ئەگەر یەکێک گوێی هەیە بۆ بیستن، با ببیستێت.» هەروەها پێی فەرموون: «وردببنەوە لەوەی دەیبیستن. بەو پێوانەیەی ئێوە بۆ خەڵک دەیپێون، خودا بۆتان دەپێوێتەوە و زیاتریشتان دەداتێ، چونکە ئەوەی هەیەتی، پێی دەدرێت، ئەوەش کە نییەتی، تەنانەت ئەوەی هەشیەتی لێی دەسەنرێتەوە.» هەروەها فەرمووی: «شانشینی خودا لە مرۆڤێک دەچێت تۆ‌و بوەشێنێتە سەر زەوی. شەو دەخەوێت و ڕۆژ هەڵدەستێت، تۆوەکە سەر دەردەکات و گەشە دەکات، ئەویش نازانێت چۆن دەبێت. زەوی لە خۆیەوە بەرهەم دەدات، یەکەم جار گیا، ئینجا گوڵەگەنم، پاشان لە گوڵەگەنمەکەدا گەنمی تەواو. بەڵام کاتێک بەرەکە پێدەگات، دەستبەجێ داسی لێ گیر دەکات، چونکە دروێنەی هاتووە.» هەروەها فەرمووی: «شانشینی خودا لە چی دەچێت؟ بە چ نموونەیەک ڕوونی بکەینەوە؟ شانشینی خودا وەک دەنکە خەرتەلەیەکە، کاتێک لەسەر زەوی تۆ‌و دەکرێت، لە هەموو تۆوەکانی سەر زەوی بچووکترە. کاتێک تۆ‌و دەکرێت، گەشە دەکات و لە هەموو ڕووەکەکان گەورەتر دەبێت و لقی گەورە دەردەکات، بە شێوەیەک باڵندەی ئاسمان دەتوانن لەژێر سێبەریدا هێلانە بکەن.» هەتا ئەو ئاستەی دەیانتوانی لێی تێبگەن، عیسا بە زۆر نموونەی لەو شێوەیە خەڵکی فێر دەکرد. بەبێ نموونە قسەی بۆ نەدەکردن، بەڵام کاتێک بە تەنها دەبوو لەگەڵ قوتابییەکانی خۆی هەموو واتاکانی بۆ ڕوون دەکردنەوە. هەر ئەو ڕۆژە، کاتێک ئێوارە داهات، بە قوتابییەکانی فەرموو: «با بپەڕینەوە ئەوبەر.» ئەوانیش خەڵکەکەیان بەجێهێشت و بە هەمان بەلەم عیسایان برد؛ بەلەمی دیکەشی لەگەڵ بوو. ئینجا ڕەشەبایەکی توند هەڵیکرد، شەپۆلەکان بە توندی لە بەلەمەکەیان دەدا، کە خەریک بوو پڕبێت لە ئاو. عیسا لە دواوە سەری خستبووە سەر سەرینێک و خەوتبوو. هەڵیانساند و پێیان گوت: «مامۆستا، بەلاتەوە گرنگ نییە ئەگەر لەناوبچین؟» ئەویش هەستا و لە ڕەشەباکەی ڕاخوڕی و بە دەریاچەکەی فەرموو: «بێدەنگ بە! هێمن بە!» ڕەشەباکە وەستا و بووە هێمنییەکی تەواو. ئینجا پێی فەرموون: «بۆچی ئەوەندە دەترسن؟ هێشتا باوەڕتان نییە؟» ئەوانیش تۆقین و بە یەکترییان دەگوت: «ئەمە کێیە؟ تەنانەت با و دەریاش گوێڕایەڵی دەبن!»
مەرقۆس 1:4-41 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دیسان ئیشۆع له كه‌ناری ده‌ریا ده‌ستیكرد به ئامۆژگاری، كۆمه‌ڵانێک لێی كۆبووه‌وه، وایلێهات بچێته نێو كه‌شتیه‌كی نێو ئاوه‌كه دا‌نیشێت، هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ش له نزیک ئاوه‌كه له‌سه‌ر وشكایی بوون. به په‌ند زۆر شتی فێركردن، له ئامۆژگاریه‌كه‌یدا پێی ده‌فه‌رموون: “گوێ‌بگرن! تۆوده‌ر چوو تۆ‌و بكات. كه تۆوی ده‌كرد، هه‌ندێكی كه‌وته سه‌ر ڕێگا، باڵنده هاتن و خواردیانن. هه‌ندێكیش كه‌وته سه‌ر زه‌وییه‌كی به‌رده‌ڵان كه گڵی زۆر نه‌بوو، خێرا ڕوان، له‌به‌رئه‌وه‌ی قووڵی گڵی نه‌بوو. كه ڕۆژ هه‌ڵهات سووتا و وشک بوو، چونكه ڕه‌گی نه‌بوو. هه‌ندێكیشیان كه‌وته نێو دڕكان، دڕكه‌كان گه‌وره بوون و خنكاندیانن و به‌رهه‌میان نه‌دا. هه‌ندێكیش كه‌وته نێو زه‌وییه‌كی باش، سه‌وز بوو، گه‌شه‌ی كرد و به‌رهه‌میان دا، یه‌ک به سی و یه‌ک به شه‌ست و یه‌ک به سه‌د”. ئینجا فه‌رمووی: “ئه‌وه‌ی دوو گویێ هه‌یه بۆ بیستن با ببیستێت!” كاتێ به ته‌نها بوو، ئه‌وانه‌ی له ده‌وروپشتی بوون له‌گه‌ڵ دوازده‌كه، ده‌رباره‌ی په‌ندكه لێیان پرسی. ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “نهێنیی پاشایه‌تیی خودا به ئێوه دراوه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ن هه‌موو شتێک به په‌ند بۆیان دێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌یركردن سه‌یر بكه‌ن، به‌ڵام نه‌بینن، به بیستن ببیستن، به‌ڵام تێنه‌گه‌ن، نه‌وه‌ک بگه‌ڕێنه‌وه و ببه‌خشرێن!” ئینجا پێی فه‌رموون: “ئایا ئه‌م په‌نده تێنه‌گه‌یشتن؟ ئه‌ی چۆن هه‌موو په‌ندكان تێده‌گه‌ن؟ تۆوده‌ر وشه‌كه تۆ‌و ده‌كات. ئه‌مانه ئه‌وانه‌ن كه له‌سه‌ر ڕێگان، كه وشه‌كه‌یان لێ تۆ‌و ده‌كرێت، كاتێ ده‌یبیستن یه‌كسه‌ر شه‌یتان دێت و ئه‌و وشه‌یه ده‌بات كه تیایاندا تۆوكراوه. ئه‌مانه‌ش ئه‌وه‌ن كه له‌سه‌ر به‌رده‌ڵانه‌كه تۆوكران، ئه‌مانه كه وشه‌كه ده‌بیستن یه‌كسه‌ر به خۆشییه‌وه وه‌ریده‌گرن. به‌ڵام ڕه‌گیان نییه، بۆ ماوه‌یه‌كن، دواتر ئه‌گه‌ر له‌پێناوی وشه‌كه بكه‌ونه ته‌نگانه و چه‌وسانه‌وه، یه‌كسه‌ر ساتمه‌ده‌كه‌ن. ئه‌مانی دیكه ئه‌وه‌ن كه له‌نێو دڕكان تۆوكران، ئه‌مانه ئه‌وه‌ن كه وشه‌كه ده‌بیستن، به‌ڵام خه‌مه‌كانی جیهان و فریوی سامان و ئاره‌زووی شته‌كانی دیكه دێنه ناوه‌وه و وشه‌كه ده‌خنكێنن، ئیتر بێ به‌رهه‌م ده‌بن. ئه‌مانه‌ش ئه‌وه‌ن كه له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی چاک تۆوكران، ئه‌وانه‌ی وشه‌كه ده‌بیستن و وه‌ریده‌گرن و به‌رهه‌م ده‌ده‌ن، یه‌ک به سی و یه‌ک به شه‌ست و یه‌ک به سه‌د”. ئینجا پێی فه‌رموون: “ئایا چرا هه‌ڵده‌كرێت تاكو بخرێته ژێر ته‌شت یاخود نوێنه‌وه؟ ئایا له‌سه‌ر چرادان دانانرێت؟ چونكه شاردراوه نییه ئاشكرا نه‌بێت و نهێنی نییه ده‌رنه‌كه‌وێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێک دوو گوێی هه‌یه بۆ بیستن، با ببیستێت”. هه‌روه‌ها پێی فه‌رموون: “وردببنه‌وه له‌وه‌ی ده‌یبیستن! به‌و پێوانه‌یه‌ی ده‌یپێون، بۆتان ده‌پێورێته‌وه و بۆشتان زیاد ده‌كرێت ئه‌ی گوێ‌گران. چونكه ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی، پێی ده‌درێت، ئه‌وه‌ش كه نییه‌تی، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی كه هه‌شیه‌تی لێی ده‌سه‌ندرێته‌وه”. هه‌روه‌ها فه‌رمووی: “پاشایه‌تیی خودا له مرۆڤێک ده‌چێت تۆ‌و بوه‌شێنێته سه‌ر زه‌وی. شه‌و ده‌خه‌وێت و ڕۆژ هه‌ڵده‌ستێت، تۆوه‌كه سه‌ر ده‌رده‌كات و گه‌شه ده‌كات، ئه‌ویش نازانێت چۆن ده‌بێت. چونكه زه‌وی له خۆیه‌وه به‌رهه‌م ده‌دات، یه‌كه‌مجار گیا، ئینجا گوڵه‌گه‌نم، پاشان له گوڵه‌گه‌نمه‌كه‌دا گه‌نمی ته‌واو. به‌ڵام كاتێ به‌ره‌كه پێده‌گات، یه‌كسه‌ر داسی لێ گیر ده‌كات، چونكه دروێنه‌ی هاتووه”. هه‌روه‌ها فه‌رمووی: “پاشایه‌تیی خودا له چی ده‌چێت؟ به چ په‌ندیه‌ک ڕوونی بكه‌ینه‌وه؟ به ده‌نكه خه‌رته‌له‌یه‌ک، كاتێ له‌سه‌ر زه‌وی تۆ‌و ده‌كرێت، له هه‌موو تۆوه‌كانی سه‌ر زه‌وی بچووكتره. به‌ڵام كاتێ تۆ‌و ده‌كرێت، گه‌شه ده‌كات و له هه‌موو ڕووه‌كه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بێت و لقی گه‌وره ده‌رده‌كات، ته‌نانه‌ت باڵنده‌ی ئاسمان ده‌توانن له ژێر سێبه‌ریدا هێلانه بكه‌ن”. به زۆر په‌ندی ئاوا فه‌رمووده‌ی بۆ ده‌كردن، ئه‌وه‌نده‌ی توانای گوێگرتنیان هه‌بوو. به‌بێ په‌ند فه‌رمووده‌ی بۆ نه‌ده‌كردن، به‌ڵام كاتێ به ته‌نها ده‌بوو له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی هه‌موو شتێكی بۆ ڕاڤه ده‌كردن. له‌و ڕۆژه‌دا، كاتێ ئێواره داهات، پێی فه‌رموون: “با بپه‌ڕینه‌وه ئه‌وبه‌ر”. ئه‌وانیش خه‌ڵكه‌كه‌یان به‌ڕێكرد و وه‌كو خۆی له نێو كه‌شتیه‌كه بردییان، كه‌شتیی بچووكی دیكه‌شی له‌گه‌ڵ بوو. ئینجا ڕه‌شه‌بایه‌كی مه‌زن هه‌ڵیكرد، شه‌پۆڵه‌كان له كه‌شتیه‌كه‌یان ده‌دا، تاكو خه‌ریک بوو پڕبێت. ئه‌ویش له دواوه له‌سه‌ر سه‌رینێک خه‌وتبوو. هه‌ڵیانساند و پێیان وت: “ڕابی، باكت نیه وا له‌ناو ده‌چین؟” ئه‌ویش هه‌ستا و له باكهی ڕاخوڕی و به ده‌ریاكه‌ی فه‌رموو: “بێده‌نگ به! كپ به!” باكه وه‌ستا و بووه هێمنییه‌كی ته‌واو. ئینجا پێی فه‌رموون: “بۆچی ئاوا ترسنۆكن؟ چۆن باوه‌ڕتان نییه؟” ئه‌وانیش تۆقین و به یه‌كترییان وت: “ئه‌مه كێیه؟ ته‌نانه‌ت با و ده‌ریاش گوێڕایه‌ڵی ده‌بن!”.