مەرقۆس 24:3-30
مەرقۆس 24:3-30 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌گه‌ر پاشایه‌تیێک دووبه‌ره‌كی تێدا بێت، ئه‌و پاشایه‌تیییه خۆی ڕاناگرێت. ئه‌گه‌ر ماڵێكیش دووبه‌ره‌كی تێدا بێت، ئه‌و ماڵه خۆی ڕاناگرێت. ئه‌گه‌ر شه‌یتان له خۆی هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و دووبه‌ره‌كی تێكه‌وت، خۆی ڕاناگرێت، به‌ڵكو كۆتایی پێ دێت. كه‌سیش ناتوانێت بچێته ماڵی به‌هێزێک و شته‌كانی تاڵان بكات، مه‌گه‌ر یه‌كه‌مجار نه‌یبه‌ستێته‌وه، ئینجا ماڵه‌كه‌ی تاڵان بكات. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: هه‌موو گوناه و كفركردنێكی ئاده‌میزاد ده‌به‌خشرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كفر به ڕووحی پارسا بكات، تاهه‌تایه نابه‌خشرێت، به‌ڵكو به گوناهێكی جاویدانیه‌وه تاوانباره”. چونكه ده‌یانووت: “ڕووحی گڵاوی هه‌یه”.
مەرقۆس 24:3-30 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەگەر شانشینێک دووبەرەکی تێدابێت، ئەو شانشینە خۆی ڕاناگرێت. ئەگەر ماڵێکیش دووبەرەکی تێدابێت، ئەو ماڵە خۆی ڕاناگرێت. ئەگەر شەیتان لە خۆی هەڵگەڕایەوە و دووبەرەکی تێکەوت، خۆی ڕاناگرێت، بەڵکو کۆتایی پێ دێت. کەسیش ناتوانێت بچێتە ماڵی پیاوێکی بەهێز و شتەکانی تاڵان بکات، ئەگەر یەکەم جار نەیبەستێتەوە، ئینجا ماڵەکەی تاڵان بکات. ڕاستیتان پێ دەڵێم: هەموو گوناه و کفرکردنێکی مرۆڤ دەبەخشرێت، بەڵام ئەوەی سەبارەت بە ڕۆحی پیرۆز کفر بکات، هەرگیز نابەخشرێت، بەڵکو بە گوناهێکی هەتاهەتاییەوە تاوانبارە.» ئەمەی فەرموو، چونکە دەیانگوت: «ڕۆحی پیسی هەیە.»