مەرقۆس 13:3-20
مەرقۆس 13:3-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا چووه سه‌ر شاخێک و ئه‌وانه‌ی بانگ‌كرد كه ده‌یویستن، ئه‌وانیش چوونه لای. دوازده‌ی دیاری كرد تاكو له‌گه‌ڵی بن و بیاننێرێت بۆ موژده‌دان، ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت بۆ چاره‌كردنی نه‌خۆش و ده‌ركردنی شه‌یتانه‌كان. شیمعونی ناونا په‌تڕۆس، یاقووی كوڕی زه‌بدی و یوخه‌ننه‌نی برای كه ناوی لێنان بوانرجس، واتا ڕۆڵه‌كانی هه‌وره‌تریشقه، ئه‌ندراوس و پیلیپوس و به‌رتولمه‌ی و مه‌تته‌ی و تۆما و یاقووی كوڕی حه‌لفی و ته‌دده‌ی و شیمعونی قنانایا و ئیهوودای ئه‌سخه‌ریوتی كه ڕاده‌ستی كرد. ئینجا چووه ماڵێک و دیسان خه‌ڵكێكی زۆریان لێ كۆبووه‌وه، به شێوه‌یه‌ک نه‌یانتوانی نان بخۆن.
مەرقۆس 13:3-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیسا چووە سەر شاخێک و ئەوانەی بانگکرد کە خۆی ویستنی، ئەوانیش چوونە لای. دوازدەی دیاری کرد و ناوی لێنان نێردراوان، تاکو لەگەڵی بن و بۆ جاڕدان بیاننێرێت و دەسەڵاتیان هەبێت بۆ دەرکردنی ڕۆحی پیس. ئەم دوازدە کەسەی دیاری کرد: شیمۆن کە ناوی لێنا پەترۆس، یاقوبی کوڕی زەبدی و یۆحەنای برای کە ناوی لێنان بوانەرگس، واتا کوڕانی هەورەتریشقە، هەروەها ئەندراوس، فیلیپۆس، بەرتۆلماوس، مەتا، تۆماس، یاقوبی کوڕی حەلفی، تەداوس، شیمۆنی کانەوی و یەهوزای ئەسخەریوتی کە عیسای بە گرتن دا. عیسا چووە ماڵێک و دیسان خەڵکێکی زۆریان لێ کۆبووەوە، بە شێوەیەک کە نەیانتوانی نان بخۆن.