لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەرقۆس 11:2-17

مەرقۆس 11:2-17 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

«پێت دەڵێم: هەستە، نوێنەکەت هەڵگرە و بڕۆرەوە ماڵەوە.» ئەویش یەکسەر هەستا و نوێنەکەی هەڵگرت و لەبەرچاوی هەموویان چووە دەرەوە. بە شێوەیەک هەموو سەرسام بوون و ستایشی خودایان کرد و گوتیان: «هەرگیز شتی وامان نەبینیوە!» دیسان عیسا چووە سەر کەناری دەریاچەکە، خەڵکەکە هەموو لێی کۆبوونەوە و ئەویش دەستی کرد بە فێرکردنیان. لە کاتی ڕۆیشتنیدا، لێڤی کوڕی حەلفی بینی لە شوێنی باجگری دانیشتبوو، پێی فەرموو: «دوام بکەوە.» ئەویش هەستا و دوای کەوت. لە کاتێکدا عیسا لە ماڵی لێڤی دانیشتبوو، زۆر لە باجگران و گوناهباران لەگەڵ عیسا و قوتابییەکانی لەسەر خوان بوون، چونکە ژمارەی ئەوانە زۆر بوو کە دوای کەوتبوون. مامۆستایانی تەورات کە فەریسی بوون، کاتێک بینییان عیسا وا لەگەڵ گوناهبار و باجگران نان دەخوات، بە قوتابییەکانی ئەویان گوت: «بۆچی لەگەڵ باجگر و گوناهباران نان دەخوات؟» کە عیسا گوێی لەمە بوو، پێی فەرموون: «لەشساغ پێویستی بە پزیشک نییە، بەڵکو نەخۆش. نەهاتووم ڕاستودروستان بانگهێشت بکەم، بەڵکو گوناهباران.»

هاوبەشی بکە
مەرقۆس 2 بخوێنەوە

مەرقۆس 11:2-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

“پێت ده‌ڵێم: هه‌سته‌، نوێنه‌كه‌ت هه‌ڵگره‌ و بڕۆ ماڵه‌وه‌!”. ئه‌ویش یه‌كسه‌ر هه‌ستا و نوێنه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و له‌به‌رچاوی هه‌موویان چووه‌ ده‌ره‌وه‌. به‌ شێوه‌یه‌ک هه‌موو سه‌رسام بوون و شكۆمه‌ندیی خودایان كرد، وتیان: “هه‌رگیز وه‌كو ئه‌مه‌مان نه‌بینیوه‌!”. دیسان ده‌رچووه‌ سه‌ر كه‌ناری ده‌ریا، كۆمه‌ڵانه‌كه‌ هه‌موو لێی كۆبوونه‌وه‌ و ئه‌ویش فێری ده‌كردن. كاتێ به‌ڕێوه‌ بوو، لیوی كوڕی خه‌لپه‌یی بینی له‌ شوێنی باجگری دانیشتبوو، پێی فه‌رموو: “دوام كه‌وه‌”. ئه‌ویش هه‌ستا و دوای كه‌وت. كاتێ له‌ ماڵی ئه‌و دانیشتبوو، زۆر له‌ باجگران و گوناهباران له‌گه‌ڵ ئیشۆع و قوتابییه‌كانی له‌سه‌ر خوان بوون، چونكه‌ زۆر بوون و دوای كه‌وتبوون. كاتێ ته‌وراتزان و په‌ڕیشییه‌كان بینییان وا له‌گه‌ڵ گوناهبار و باجگران نان ده‌خوات، به‌ قوتابییه‌كانیان وت: “ئه‌وه‌ چیه‌تی له‌گه‌ڵ باجگر و گوناهباران نان ده‌خوات؟” كه‌ ئیشۆع گوێی لێبوو، پێی فه‌رموون: “له‌شساغ پێویستی به‌ پزیشک نییه‌، به‌ڵكو نه‌خۆش. نه‌هاتووم بێگوناهان بانگ بكه‌م بۆ تۆبه‌كردن، به‌ڵكو گوناهباران”.