لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەرقۆس 9:16-15

مەرقۆس 9:16-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی زوو له‌ یه‌كه‌می هه‌فته‌دا ئیشۆع هه‌ستایه‌وه‌، یه‌كه‌مجار بۆ مه‌ریه‌می مه‌گدانی ده‌ركه‌وت، ئه‌وه‌ی حه‌وت شه‌یتانی لێی ده‌ركردبوو. ئه‌ویش چوو و به‌وانه‌ی وت كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بوون، شیوه‌نیان ده‌گێڕا و ده‌گریان. كاتێ بیستیان ئیشۆع زیندووه‌ و ئه‌م بینیویه‌تی، ‌بڕوایان نه‌كرد. دوای ئه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دیكه‌ بۆ دووان له‌وان ده‌ركه‌وت، كاتێ بۆ ده‌شتوده‌ر به‌ڕێوه‌ بوون. جا چوون و به‌وانی دیكه‌یان ڕاگه‌یاند، به‌ڵام بڕوایان پێ نه‌كردن. پاشان بۆ یازده‌كه‌ ده‌ركه‌وت، كاتێ له‌سه‌ر خوان بوون، له‌به‌ر بێباوه‌ڕی و دڵڕه‌قییان سه‌رزه‌نشتی كردن. چونكه‌ بڕوایان به‌وانه‌ نه‌كرد كه‌ دوای هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی بینیبوویان. پێی فه‌رموون: “بڕۆنه‌ هه‌موو جیهان و ئینجیل بۆ هه‌موو ئافریده‌كان ڕابگه‌یێنن.