مەرقۆس 16:16-18
مەرقۆس 16:16-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنێ و عه‌ماد ده‌كرێ ڕزگاری ده‌بێت، ئه‌وه‌ش كه باوه‌ڕ ناهێنێ، تاوانبار ده‌كرێت. ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن ئه‌م نیشانانه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌بێت، به ناوی من شه‌یتان ده‌رده‌كه‌ن و به زمانی نوێ ده‌دووێن، به ده‌ستیان مار ده‌گرن، ئه‌گه‌ر ژه‌هرێكی كوشنده‌ش بخۆنه‌وه زیانیان پێ ناگات، ده‌ست له‌سه‌ر نه‌خۆش داده‌نێن و چاک ده‌بنه‌وه”.
هاوبەشی بکە
مەرقۆس 16 بخوێنەوەمەرقۆس 16:16-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوەی باوەڕ دەهێنێت و لە ئاو هەڵدەکێشرێ ڕزگاری دەبێت، ئەوەش کە باوەڕ ناهێنێ، تاوانبار دەکرێت. ئەوانەی باوەڕ دەهێنن ئەم نیشانانەیان لەگەڵ دەبێت، بە ناوی من ڕۆحی پیس دەردەکەن و بە زمانی نوێ دەدوێن، بە دەستیان مار دەگرن، ئەگەر ژەهرێکی کوشندەش بخۆنەوە زیانیان پێ ناگات، دەست لەسەر نەخۆش دادەنێن و چاکدەبنەوە.»
هاوبەشی بکە
مەرقۆس 16 بخوێنەوە