لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەرقۆس 14:16-19

مەرقۆس 14:16-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

پاشان بۆ یازده‌كه‌ ده‌ركه‌وت، كاتێ له‌سه‌ر خوان بوون، له‌به‌ر بێباوه‌ڕی و دڵڕه‌قییان سه‌رزه‌نشتی كردن. چونكه‌ بڕوایان به‌وانه‌ نه‌كرد كه‌ دوای هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی بینیبوویان. پێی فه‌رموون: “بڕۆنه‌ هه‌موو جیهان و ئینجیل بۆ هه‌موو ئافریده‌كان ڕابگه‌یێنن. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنێ و عه‌ماد ده‌كرێ ڕزگاری ده‌بێت، ئه‌وه‌ش كه‌ باوه‌ڕ ناهێنێ، تاوانبار ده‌كرێت. ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن ئه‌م نیشانانه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌بێت، به‌ ناوی من شه‌یتان ده‌رده‌كه‌ن و به‌ زمانی نوێ ده‌دووێن، به‌ ده‌ستیان مار ده‌گرن، ئه‌گه‌ر ژه‌هرێكی كوشنده‌ش بخۆنه‌وه‌ زیانیان پێ ناگات، ده‌ست له‌سه‌ر نه‌خۆش داده‌نێن و چاک ده‌بنه‌وه‌”. دوای ئــــه‌وه‌ی پــــه‌روه‌ردگــــار ئــــه‌مــــانــــه‌ی پـــێ فـــه‌رمــــوون، بـه‌رزبووه‌وه‌ بۆ ئـاسـمـان و له‌ لای ڕاسـتی خـودا دانـیـشـت.