مەرقۆس 1:16-11
مەرقۆس 1:16-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه شه‌ممه به‌سه‌رچوو، مه‌ریه‌می مه‌گدانی و مه‌ریه‌می دایكی یاقوو و سالومه، بۆنوبه‌رامیان كڕی تاكو بچن و چه‌وری بكه‌ن. له یه‌كه‌م ڕۆژی هه‌فته‌دا، به‌یانی زوو له‌گه‌ڵ خۆر هه‌ڵاتن، هاتنه سه‌ر گۆڕه‌كه. به یه‌كتریان ده‌ووت: “كێ به‌ردی سه‌ر ده‌رگای گۆڕه‌كه‌مان بۆ گلۆر ده‌كاته‌وه؟” كه سه‌یریان كرد، بینییان به‌رده‌كه گلۆر كراوه‌ته‌وه! هه‌رچه‌نده زۆر گه‌وره بوو. كاتێ چوونه نێو گۆڕه‌كه، گه‌نجێكیان بینی له‌لای ڕاست دانیشتبوو، پۆشاكێكی سپی له‌به‌ر بوو، ئه‌وانیش تاسان. پێی وتن: “مه‌تاسێن! ئێوه به شوێن ئیشۆعی ناسڕه‌تیی له‌خاچدراو ده‌گه‌ڕێن. ئه‌و هه‌ستایه‌وه! لێره نییه. ئه‌وه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی لێیان دانا. به‌ڵام بڕۆن به قوتابییه‌كانی و به په‌تڕۆس بڵێن: ئه‌و پێشتان ده‌كه‌وێت بۆ گلیلا، وه‌ک پێی فه‌رموون له‌وێ ده‌یبینن”. خێرا ده‌رچوون و له گۆڕه‌كه هه‌ڵاتن. چونكه له‌رز و سه‌رسامی دایگرتبوون، هیچیان به كه‌س نه‌ووت، چونكه ده‌ترسان. دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی زوو له یه‌كه‌می هه‌فته‌دا ئیشۆع هه‌ستایه‌وه، یه‌كه‌مجار بۆ مه‌ریه‌می مه‌گدانی ده‌ركه‌وت، ئه‌وه‌ی حه‌وت شه‌یتانی لێی ده‌ركردبوو. ئه‌ویش چوو و به‌وانه‌ی وت كه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بوون، شیوه‌نیان ده‌گێڕا و ده‌گریان. كاتێ بیستیان ئیشۆع زیندووه و ئه‌م بینیویه‌تی، بڕوایان نه‌كرد.
مەرقۆس 1:16-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کە ڕۆژی شەممە تەواو بوو، مریەمی مەجدەلی و سالومە و مریەمی دایکی یاقوب بۆنوبەرامیان کڕی، تاکو بچن و تەرمی عیسا چەور بکەن. لە یەکەم ڕۆژی هەفتەدا، بەیانی زوو لەگەڵ خۆر هەڵاتن، هاتنە سەر گۆڕەکە. بە یەکتریان دەگوت: «باشە کێ بەردی سەر دەرگای گۆڕەکەمان بۆ گلۆر دەکاتەوە؟» بەڵام کە سەیریان کرد، بینییان بەردەکە گلۆر کراوەتەوە، هەرچەندە زۆر گەورە بوو. جا چوونە ناو گۆڕەکە و لەلای ڕاستەوە گەنجێکیان بینی دانیشتبوو، کەوایەکی سپی لەبەر بوو، ئیتر تاسان. پێی گوتن: «مەتاسێن، بە شوێن عیسای ناسیرەیی لەخاچدراودا دەگەڕێن. ئەو هەستایەوە! لێرە نییە. ئەوەتا ئەو شوێنەی لێیان دانا. بەڵام بڕۆن و بە قوتابییەکانی و بە پەترۆس بڵێن، ”ئەو پێشتان دەکەوێت بۆ جەلیل، وەک چۆن پێی فەرموون لەوێ دەیبینن.“» ژنەکان لە گۆڕەکە هاتنە دەرەوە و هەڵاتن. لەرز و سەرسامی دایگرتبوون، هیچیان بە کەس نەگوت، چونکە دەترسان. [ دوای ئەوەی عیسا بەیانی زوو لە یەکەم ڕۆژی هەفتەدا هەستایەوە، یەکەم جار بۆ مریەمی مەجدەلی دەرکەوت، ئەوەی حەوت ڕۆحی پیسی لێی دەرکردبوو. ئەویش چوو و بەوانەی گوت کە لەگەڵ عیسادا بوون و شیوەنیان دەگێڕا و دەگریان. کاتێک بیستیان عیسا زیندوو بووەتەوە و ئەم بینیویەتی، باوەڕیان نەکرد.