مەرقۆس 42:15-46 - Compare All Versions
مەرقۆس 42:15-46 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
كاتێ ئێواره داهات، ڕۆژی خۆ ئاماده‌كردن بوو، واتا ڕۆژی پێش شه‌ممه، یۆسپی خه‌ڵكی ڕه‌متا ڕاوێژكارێكی به‌رزی ئه‌نجومه‌ن بوو، ئه‌ویش چاوه‌ڕێی پاشایه‌تیی خودای ده‌كرد، وێرا و هاته لای پیڵاتوس و داوای ته‌رمه‌كه‌ی ئیشۆعی كرد. پیڵاتوس سه‌رسام بوو ئاوا به زوویی مردووه، سه‌رپه‌له‌كه‌ی بانگ‌كرد و لێی پرسی: “ئاخۆ ده‌مێكه مردووه؟”. كاتێ له سه‌رپه‌له‌كه‌وه زانی، ته‌رمه‌كه‌ی دایه یۆسپ. ئه‌ویش كه‌تانی كڕی، دایگرت و به كه‌تان كفنی كرد، له گۆڕێكدا ناشتی كه له به‌رد هه‌ڵكه‌ندرابوو. ئینجا به‌ردێكی گلۆر كرده‌وه سه‌ر ده‌رگای گۆڕه‌كه.
مەرقۆس 42:15-46 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
ئێوارە داهات، ڕۆژی خۆ ئامادەکردن بوو، واتا ڕۆژی پێش شەممە، یوسفی خەڵکی ڕامە ئەندامێکی بەرزی ئەنجومەن بوو، ئەویش چاوەڕێی شانشینی خودای دەکرد، وێرای و چوو بۆ لای پیلاتۆس و داوای تەرمەکەی عیسای کرد. پیلاتۆس سەرسام بوو ئاوا بە زوویی عیسا مردووە، سەرپەلەکەی بانگکرد و لێی پرسی ئاخۆ دەمێکە مردووە. کاتێک لە سەرپەلەکەوە زانی، تەرمەکەی دایە یوسف. ئەویش کەتانی کڕی، دایگرت و بە کەتان کفنی کرد، لە گۆڕێکدا ناشتی کە لە تاشەبەرد هەڵکەنرابوو. ئینجا بەردێکی گلۆر کردەوە سەر دەرگای گۆڕەکە.