مەرقۆس 9:13-13
مەرقۆس 9:13-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ئاگاداری خۆتان بن، چونکە دەدرێنە دادگا و لە کەنیشتەکان بە قامچی لێتان دەدرێت. لە پێناوی مندا لەبەردەم فەرمانڕەوا و پاشایان ڕادەوەستێنرێن، وەک شایەتی بۆ ئەوان. هەروەها دەبێ یەکەم جار مزگێنییەکەم بە هەموو نەتەوەکان ڕابگەیەنرێت. کاتێکیش دەتانگرن و ڕادەستتان دەکەن، پێشوەخت نیگەران مەبن لەوەی چی بڵێن، بەڵکو لەو کاتەدا چیتان پێ دەدرێت بەوە بدوێن، چونکە ئێوە نین دەدوێن، بەڵکو ڕۆحی پیرۆزە. «برا برای خۆی بۆ مردن بە دەستەوە دەدات، باوکیش منداڵی خۆی. منداڵان لە دایک و باوکیان هەڵدەگەڕێنەوە و بە کوشتنیان دەدەن. لەبەر ناوی من هەمووان ڕقیان لێتان دەبێتەوە، بەڵام ئەوەی هەتا کۆتایی دانبەخۆیدا بگرێت، ڕزگاری دەبێت.
مەرقۆس 9:13-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئاگاداری خۆتان بن، چونكه ڕاده‌ستی كه‌نیشته‌كان ده‌كرێن، جا لێتان ده‌درێت و له‌به‌رده‌م دادوه‌ران و پاشا‌كان له پێناوی من ڕاده‌وه‌ستێنرێن، وه‌ک گه‌واهیه‌ک بۆیان. هه‌روه‌ها ده‌بێ یه‌كه‌مجار ئینجیل به هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ڕابگه‌یه‌ندرێت. كاتێكیش ده‌تانبه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستتان بكه‌ن، پێش وه‌خت گرنگی به‌وه‌ی نه‌ده‌ن چی بڵێن، گوێی مه‌ده‌نێ، به‌ڵكو له‌و كاته‌دا چیتان ده‌درێتێ به‌وه بدوێن، چونكه ئێوه نین ده‌دووێن، به‌ڵكو ڕووحی پارسایه. برا برای خۆی بۆ مه‌رگ ڕاده‌ست ده‌كات، باوكیش كوڕی خۆی، كوڕان له دایبابیان هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه و ده‌یانكوژن. له‌پێناوی ناوی من هه‌مووان ڕقیان لێتان ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تاكو پایان دانبه‌خۆ بگرێت، ڕزگاری ده‌بێت.