مەرقۆس 19:13-23
مەرقۆس 19:13-23 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
چونکە لەو ڕۆژانەدا تەنگانەیەک ڕوودەدات کە هەر لە سەرەتای دروستکردنی بەدیهێنراوانەوە لە لایەن خودا هەتا ئێستا ئاوا نەبووە و نابێت. «ئەگەر پەروەردگار ئەو ڕۆژانەی کەم نەکردایەوە، کەس ڕزگاری نەدەبوو. بەڵام لە پێناوی ئەو هەڵبژێردراوانەی کە ئەو هەڵیبژاردوون، ئەو ڕۆژانەی کەم کردووەتەوە. ئەگەر ئەو کاتە یەکێک پێی گوتن: ”ئەوەتا مەسیح لێرەیە!“ یان: ”ئەوەتا لەوێیە!“ باوەڕ مەکەن، چونکە چەند مەسیحێکی درۆزن و پێغەمبەرانی درۆزن دەردەکەون، نیشانە و پەرجوو دەکەن، تاکو ئەگەر بکرێ تەنانەت ئەوانەی هەڵبژێردراون هەڵبخەڵەتێنن. بەڵام ئاگاداربن، ئەوا پێشوەخت هەموو شتێکم پێ گوتن.
مەرقۆس 19:13-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه له‌و ڕۆژانه‌دا ته‌نگانه‌یه‌ک ڕووده‌دات، له سه‌ره‌تای ئافریده‌كانه‌وه كه خودا ئافراندیانن تا ئێستا ئاوا نه‌بووه و نابێت. ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار ئه‌و ڕۆژانه‌ی كورت نه‌كردبایه‌وه، هیچ جه‌سته‌دارێک ڕزگاری نه‌ده‌بوو. به‌ڵام له پێناوی بژارده‌كان كه هه‌ڵیبژاردوون، ئه‌و ڕۆژانه‌ی كورت كردۆته‌وه. له‌وكاته‌دا گه‌ر یه‌كێک پێی وتن: ئه‌وه‌تا مه‌سیح لێره‌یه! یان: ئه‌وه‌تا له‌وێیه! بڕوا مه‌كه‌ن. چونكه چه‌ند مه‌سیحێكی درۆزن و پێغه‌مبه‌رانی درۆزن ده‌رده‌كه‌ون، نیشانه و په‌رجو ده‌كه‌ن، تاكو ئه‌گه‌ر بكرێ ته‌نانه‌ت بژارده‌كانیش هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن. به‌ڵام ئێوه ئاگاداربن، ئه‌وا پێشوه‌خت هه‌موو شتێكم پێ وتن.