مەرقۆس 1:13-6
مەرقۆس 1:13-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ له په‌رستگاكه ده‌رده‌چوو، یه‌كێک له قوتابییه‌كانی پێی وت: “ڕابی ته‌ماشا بكه! چ جۆره به‌رد و چ جۆره ته‌لارێكن!” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “ئه‌م ته‌لاره مه‌زنانه ده‌بینیت؟ به‌ردی به‌سه‌ر به‌ردیه‌وه نامێنێت كه نه‌ڕوخێت”. كاتێ ئیشۆع له‌سه‌ر كێوی زه‌یتوون به‌رامبه‌ر په‌رستگاكه دانیشتبوو، په‌تڕۆس و یاقوو و یوخه‌ننه‌ن و ئه‌ندراوس به ته‌نها لێیان پرسی: “پێمان بفه‌رموو كه‌ی ئه‌مانه ده‌بێت؟ و نیشانه چییه كه هه‌موو ئه‌مانه ته‌واو بن؟” ئیشۆع وڵامی دانه‌وه و فه‌رمووی: “ئاگاداربن! كه‌س چه‌واشه‌تان نه‌كات. زۆر كه‌س به ناوی منه‌وه دێن و ده‌ڵێن: من ئه‌وم! زۆر كه‌سیش چه‌واشه ده‌كه‌ن.
مەرقۆس 1:13-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک عیسا لە پەرستگا دەهاتە دەرەوە، یەکێک لە قوتابییەکانی پێی گوت: «مامۆستا تەماشا بکە! چ جۆرە بەرد و چ جۆرە تەلارێکن!» عیساش پێی فەرموو: «ئەم تەلارە مەزنانە دەبینیت؟ لێرەدا بەردی بەسەر بەردیەوە نامێنێت و هەمووی دەڕووخێت.» کاتێک عیسا لەسەر کێوی زەیتوون بەرامبەر پەرستگاکە دانیشتبوو، پەترۆس و یاقوب و یۆحەنا و ئەندراوس بە تەنها لێیان پرسی: «پێمان بڵێ کەی ئەمانە ڕوودەدەن؟ هەروەها ئەو نیشانەیە چییە کە ئاماژە بە نزیکبوونەوەی ڕوودانی ئامانە دەکات؟» عیسا وەڵامی دانەوە: «ئاگاداربن، کەس چەواشەتان نەکات. زۆر کەس بە ناوی منەوە دێن و دەڵێن، ”من ئەوم.“ زۆر کەسیش چەواشە دەکەن.