لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەرقۆس 28:12-33

مەرقۆس 28:12-33 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

یه‌كێک له‌ ته‌وراتزانه‌كان هات، گوێی لێیان بوو گفتوگۆیان ده‌كرد، بینی ئیشۆع وه‌ڵامێكی باشی دانه‌وه‌، لێی پرسی: “چ ڕاسپارده‌یه‌ک یه‌كه‌می هه‌مووانه‌؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “یه‌كه‌می هه‌موو ڕاسپارده‌كان ئه‌مه‌یه‌: ئه‌ی ئیسڕائیل گوێ بگرن، په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان یه‌ک په‌روه‌ردگاره‌، جا په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندت به‌ هه‌موو دڵ و هه‌موو ده‌روون و هه‌موو بیر و هه‌موو تواناتانه‌وه‌ خۆشبووێ. ئه‌مه‌ یه‌كه‌م ڕاسپارده‌یه.‌ دووه‌میش وه‌ک یه‌كه‌مینه‌ و ئه‌مه‌یه‌: نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ، هیچ ڕاسپارده‌یه‌ک له‌م دووانه‌ مه‌زنتر نییه‌”. ته‌وراتزانه‌كه‌ش پێی فه‌رموو: “ڕاسته‌ ڕابی، ڕه‌وات فه‌رموو كه‌ یه‌ک خودا هه‌یه‌ و بێجگه‌ له‌و خودای دیكه‌ نییه‌. خۆشویستنی ئه‌ویش به‌ هه‌موو دڵ و به‌ هه‌موو تێگه‌یشتن و به‌ هه‌موو ده‌روون و به‌ هه‌موو تواناوه‌یه‌، هه‌روه‌ها خۆشویستنی نزیک وه‌ک خۆت، له‌ هه‌موو قوربانیی سووتاندن و قوربانییه‌كان باشتره‌”.