مەرقۆس 18:12-34
مەرقۆس 18:12-34 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
سەدوقییەکان، ئەوانەی کە دەڵێن هەستانەوە نییە، هاتنە لای و پرسیاریان لێکرد: «مامۆستا، مو‌سا بۆی نووسیوین، ئەگەر یەکێک براکەی بە وەجاخکوێری مرد و ژنەکەی لەپاش خۆی بەجێهێشت، ئەوا براژنەکەی دەخوازێتەوە و وەچە بۆ براکەی دەخاتەوە. حەوت برا هەبوون، یەکەمیان ژنی هێنا و بە وەجاخکوێری مرد. دووەم خواستییەوە و بە وەجاخکوێری مرد، سێیەمیش ئاوا. هەر حەوتەکە وەجاخکوێر بوون، لەدوای هەموویان ژنەکەش مرد. ئایا لە ڕۆژی زیندووبوونەوەدا دەبێتە ژنی کامیان؟ چونکە ژنی هەر حەوتیان بووە.» عیساش پێی فەرموون: «ئایا ئێوە هەڵە نین، چونکە نە لە نووسراوە پیرۆزەکان دەزانن و نە لە هێزی خودا؟ کاتێک لە مردن هەڵدەستێنرێنەوە، نە ژن دەهێنن و نە مێرد دەکەن، بەڵکو وەک فریشتە لە ئاسمان دەبن. بەڵام دەربارەی مردووان کە هەڵدەستنەوە، ئایا لە پەڕتووکی موسادا نەتانخوێندووەتەوە، چۆن لە دەوەنەکەدا خودا پێی فەرموو: ﴿من خودای ئیبراهیم و خودای ئیسحاق و خودای یاقوبم﴾؟ ئەو خودای مردووان نییە، بەڵکو هی زیندووانە. زۆر بە هەڵەدا چوونە!» یەکێک لە مامۆستایانی تەورات هات، گوێی لە گفتوگۆکەیان بوو، بینی عیسا وەڵامێکی باشی دانەوە، لێی پرسی: «چ ڕاسپاردەیەک لە هەموویان گرنگترە؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «لە هەموویان گرنگتر ئەمەیە: ﴿ئەی ئیسرائیل گوێ بگرن، یەزدانی پەروەردگارمان یەک یەزدانە، جا بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و بە هەموو بیر و بە هەموو تواناتانەوە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێ.﴾ لەدوای ئەویش ئەمەیە، ﴿نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت،﴾ هیچ ڕاسپاردەیەک لەم دوو ڕاسپاردەیە گرنگتر نییە.» مامۆستاکەی تەوراتیش پێی گوت: «ڕاستە مامۆستا، ڕاستت فەرموو کە یەک خودا هەیە و بێجگە لە ئەو هیچ خودایەکی دیکە نییە. خۆشویستنی ئەویش بە هەموو دڵ و بە هەموو تێگەیشتن و بە هەموو تواناوە، هەروەها خۆشویستنی نزیکەکەت وەک خۆت، لە هەموو جۆرە قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوێک باشترە.» عیسا بینی بە داناییەوە وەڵامی دایەوە، پێی فەرموو: «لە پاشایەتی خوداوە دوور نیت.» ئیتر کەس نەیوێرا هیچ پرسیارێکی دیکەی لێ بکات.
مەرقۆس 18:12-34 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
زادوقییه‌كان كه ده‌ڵێن هه‌ستانه‌وه نییه هاتنه لای و پرسیان لێ‌كرد و وتیان: “ڕابی، مووشێ بۆی نووسیوین، ئه‌گه‌ر یه‌كێک براكه‌ی به وجاخكوێری مرد و ژنه‌كه‌ی له پاش خۆی به‌جێهێشت، ئه‌وا براژنه‌كه‌ی ده‌خوازێته‌وه و وه‌چه بۆ براكه‌ی ده‌خاته‌وه. حه‌وت برا هه‌بوون، یه‌كه‌میان ژنی هێنا و به وجاخكوێری مرد. دووه‌م خواستییه‌وه و به وجاخكوێری مرد، سێیه‌میش ئاوا. هه‌ر حه‌وته‌كه وجاخكوێر بوون، له‌دوای هه‌موویان ژنه‌كه‌ش مرد. كاتێ له هه‌ستانه‌وه‌دا هه‌ڵده‌ستنه‌وه، ژنه‌كه بۆ كامیان ده‌بێت؟ چونكه ژنی هه‌ر حه‌وتیان بووه”. ئیشۆع وه‌ڵامیان دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “ئایا ئێوه گومڕا نین، چونكه نه له سیپاره‌كان ده‌زانن و نه هێزی خودا؟ چونكه كاتێ له مردن هه‌ڵده‌ستێنه‌وه، نه ژن ده‌هێنن و نه مێرد ده‌كه‌ن، به‌ڵكو له ئاسمانان‌دا وه‌ک فریشته ده‌بن. به‌ڵام ده‌رباره‌ی مردووان كه هه‌ڵده‌ستێنه‌وه، ئایا له سیپاره‌ی مووشێدا نه‌تانخوێندۆته‌وه، چۆن له ده‌وه‌نه‌كه‌دا خودا پێی فه‌رموو: {منم خودای ئه‌وڕاهه‌م و خودای ئسخه‌ق و خودای یاقوو؟} ئه‌و خودای مردووان نییه، به‌ڵكو خودای زیندووانه. ئێوه زۆر گومڕان!” یه‌كێک له ته‌وراتزانه‌كان هات، گوێی لێیان بوو گفتوگۆیان ده‌كرد، بینی ئیشۆع وه‌ڵامێكی باشی دانه‌وه، لێی پرسی: “چ ڕاسپارده‌یه‌ک یه‌كه‌می هه‌مووانه؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “یه‌كه‌می هه‌موو ڕاسپارده‌كان ئه‌مه‌یه: ئه‌ی ئیسڕائیل گوێ بگرن، په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان یه‌ک په‌روه‌ردگاره، جا په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندت به هه‌موو دڵ و هه‌موو ده‌روون و هه‌موو بیر و هه‌موو تواناتانه‌وه خۆشبووێ. ئه‌مه یه‌كه‌م ڕاسپارده‌یه. دووه‌میش وه‌ک یه‌كه‌مینه و ئه‌مه‌یه: نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ، هیچ ڕاسپارده‌یه‌ک له‌م دووانه مه‌زنتر نییه”. ته‌وراتزانه‌كه‌ش پێی فه‌رموو: “ڕاسته ڕابی، ڕه‌وات فه‌رموو كه یه‌ک خودا هه‌یه و بێجگه له‌و خودای دیكه نییه. خۆشویستنی ئه‌ویش به هه‌موو دڵ و به هه‌موو تێگه‌یشتن و به هه‌موو ده‌روون و به هه‌موو تواناوه‌یه، هه‌روه‌ها خۆشویستنی نزیک وه‌ک خۆت، له هه‌موو قوربانیی سووتاندن و قوربانییه‌كان باشتره”. ئیشۆع بینی به داناییه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه، پێی فه‌رموو: “له پاشایه‌تی خوداوه دوور نیت”. ئیتر كه‌س نه‌وێرا هیچی دیكه‌ی لێ بپرسێت!