مەرقۆس 1:12-11
مەرقۆس 1:12-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ده‌ستی پێكرد به په‌ند قسه‌یان بۆ بفه‌رمووێت: “كابرایه‌ک ڕه‌زێكی چاند، ده‌وروپشته‌كه‌ی په‌رژین كرد، گوشێنه‌رێكی ترێی تێدا هه‌ڵكۆڵی و قوللـه‌یه‌كی بنیاد نا. به ڕه‌زه‌وانانی سپارد و گه‌شتی كرد. له وه‌رزی خۆیدا كۆیله‌یه‌كی بۆ ڕه‌زه‌وانه‌كان نارد، تاكو به‌رهه‌می ڕه‌زه‌كه له ڕه‌زه‌وانه‌كان وه‌ربگرێت. ئه‌وانیش بردیان و به‌قامچیان لێ دا و به ده‌ستی به‌تاڵ ناردییانه‌وه. دیسان كۆیله‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ ناردن، ئه‌میشیان به‌ردباران كرد و سه‌ریان شكاند و سووكایه‌تییان پێ كرد. یه‌كێكی دیكه‌شی نارد، كوشتییان. زۆری دیكه‌ش، له هه‌ندێكیان به‌قامچی دا و هه‌ندێكیان كوشت. یه‌كێكی مابوو، كوڕه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، له كۆتاییدا ئه‌ویشی بۆ لایان نارد، وتی: ڕێزی كوڕه‌كه‌م ده‌گرن!. به‌ڵام ئه‌و ڕه‌زه‌وانانه به یه‌كتریان وت: ئه‌وه‌تا میراتگر!، با بیكوژین، تاكو ببینه میراتگر!. جا بردیان و كوشتییان و فڕێیاندایه ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌زه‌كه. خاوه‌نی ڕه‌زه‌كه چی ده‌كات؟ دێت و ڕه‌زه‌وانه‌كان له‌ناوده‌بات و ڕه‌زه‌كه ده‌داته خه‌ڵكی دیكه. ئه‌م نووسراوه‌تان نه‌خوێندۆته‌وه: {ئه‌و به‌رده‌ی بنیادنه‌ران ڕه‌تیان كرده‌وه، بووه به‌ردی قولینچک. ئه‌مه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه بوو، له‌به‌رچاومان سه‌یره!} ”.؟
مەرقۆس 1:12-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
عیسا بە نموونە دەستی کرد بە قسەکردن بۆیان: «کابرایەک ڕەزێکی چاند، پەرژینێکی بە دەوریدا کرد، چاڵێکی بۆ ترێ گوشین تێدا هەڵکەند و قوللەیەکی چاودێری بنیاد نا. بە ڕەزەوانانی سپارد و گەشتی کرد. لە وەرزی خۆیدا خزمەتکارێکی بۆ لای ڕەزەوانەکان نارد، تاکو بەرهەمی ڕەزەکە لە ڕەزەوانەکان وەربگرێت. بەڵام گرتییان و لێیاندا و بە دەستی بەتاڵ ناردییانەوە. دیسان خزمەتکارێکی دیکەی بۆ لایان نارد، سەری ئەمیشیان شکاند و سووکایەتییان پێ کرد. یەکێکی دیکەشی نارد، ئەویشیان کوشت. زۆر خزمەتکاری دیکەشی نارد، لە هەندێکیان دا و هەندێکیان کوشت. «تەنها کوڕە خۆشەویستەکەی مابوو، لە کۆتاییدا ئەویشی بۆ لایان نارد و گوتی: ”ڕێزی کوڕەکەم دەگرن.“ «بەڵام ئەو ڕەزەوانانە بە یەکتریان گوت: ”ئەوەتا میراتگر، با بیکوژین، تاکو ببینە میراتگر.“ ئینجا گرتیان و کوشتیان و فڕێیان دایە دەرەوەی ڕەزەکە. «خاوەنی ڕەزەکە چی دەکات؟ دێت و ئەم ڕەزەوانانە لەناودەبات و ڕەزەکە دەداتە خەڵکی دیکە. ئەم نووسراوە پیرۆزەتان نەخوێندووەتەوە: «﴿ئەو بەردەی وەستاکان ڕەتیان کردەوە، بوو بە گرنگترین بەردی بناغە. ئەمە لەلایەن یەزدانەوە بوو، لەبەرچاومان سەیرە﴾؟»