مەرقۆس 4:11-10
مەرقۆس 4:11-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
چوون و بینییان وا جاشکێک لەسەر ڕێگاکە، لەبەر دەرگای ماڵێک بەستراوەتەوە، ئەوانیش کردیانەوە. هەندێک کەس لەوێ ڕاوەستابوون، لێیان پرسین: «چی دەکەن، جاشکەکە دەکەنەوە؟» وەک ئەوەی عیسا پێی فەرمووبوون وەڵامیان دایەوە، ئیتر ڕێگایان دان. جاشکەکەیان بۆ عیسا هێنا و کەواکانیان خستە سەری، ئەویش سواری بوو. زۆر کەسیش کەواکانیان لەسەر ڕێگاکە ڕاخست، هەندێکیش لە باخەکان لقەداریان بڕیبووەوە. ئەوانەی لەپێشییەوە و ئەوانەش کە لەدوایەوە دەڕۆیشتن، هاواریان دەکرد: «﴿هۆسانا! پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت!﴾» «پیرۆزە ئەو شانشینەی داودی باوکمان کە دێت!»
مەرقۆس 4:11-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چوون و له شه‌قامه‌كه بینییان جاشێک له ده‌رگای ده‌ره‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش كردیانه‌وه. هه‌ندێ كه‌س له‌وێ ڕاوه‌ستابوون، پێیان وتن: “چی ده‌كه‌ن، جاشه‌كه ده‌كه‌نه‌وه؟” وه‌ک ئیشۆع پێی ڕایسپاردبوون وه‌ڵامیان دایه‌وه، ئیتر ڕێگایان دان. جاشه‌كه‌یان بۆ ئیشۆع هێنا و كراسه‌كانیان خسته سه‌ری، ئه‌ویش سواری بوو. زۆر كه‌سیش كراسه‌كانیان له‌سه‌ر ڕێگاكه ڕاخست، هه‌ندێكیش له دره‌خته‌كان لقه‌داریان بڕیه‌وه و له‌سه‌ر ڕێگاكه ڕایانخست. ئه‌وانه‌ی پێشیه‌وه و ئه‌وانه‌ش كه له‌دوایه‌وه ده‌ڕۆیشتن، هاواریان ده‌كرد: “هۆسانا! پیرۆزه ئه‌وه‌ی به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه هاتووه! پیرۆزه پاشایه‌تیی داویدی باوكمان كه به‌ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه هاتووه! هۆسانا له به‌رزایی!”