مەرقۆس 21:10-24
مەرقۆس 21:10-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆع سه‌یری كرد و خۆشی ویست، پێی فه‌رموو: “شتێكت كه‌مه: بڕۆ هه‌موو شتێكت بفرۆشه و بیده هه‌ژاران، گه‌نجینه‌یه‌كت له ئاسماندا ده‌بێت، ئینجا وه‌ره دوام بكه‌وه و خاچه‌كه‌ت هه‌ڵبگره”. به‌م قسه‌یه دڵی خورپه‌ی كرد، به دڵته‌نگییه‌وه ڕۆیشت، چونكه سامانێكی زۆری هه‌بوو. ئیشۆع سه‌یری ده‌وروپشتی كرد و به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “چوونه نێوه‌وه‌ی پاشایه‌تیی خودا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند چه‌ند سه‌خته!” قوتابییه‌كان له فه‌رمووده‌كانی سه‌رسام بوون، ئیشۆع دیسان پێی فه‌رموون: “ڕۆڵه‌كانم، چوونه نێو پاشایه‌تیی خودا چه‌ند سه‌خته بۆ ئه‌وانه‌ی پشت به سامان ده‌به‌ستن!
مەرقۆس 21:10-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیسا سەیری کرد و خۆشی‌ویست، پێی فەرموو: «شتێکت کەمە، بڕۆ هەرچیت هەیە هەمووی بفرۆشە و بیدە بە هەژاران، بەمە گەنجینەیەکت لە ئاسماندا دەبێت، ئینجا وەرە دوام بکەوە.» بەم قسەیە دڵی خورپەی کرد، بە دڵتەنگییەوە ڕۆیشت، چونکە سامانێکی زۆری هەبوو. عیسا سەیری دەوروپشتی کرد و بە قوتابییەکانی فەرموو: «چوونە ناو شانشینی خودا بۆ دەوڵەمەند چەند زەحمەتە!» قوتابییەکان لە قسەکانی سەرسام بوون، بەڵام عیسا دیسان پێی فەرموون: «کوڕینە، چوونە ناو شانشینی خودا چەند زەحمەتە!