مەرقۆس 7:1-11
مەرقۆس 7:1-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بانگه‌وازی ده‌كرد، ده‌یووت: “له‌دوای من، له‌من به‌هێزتر دێت، من شایانی ئه‌وه نیم بچه‌مێمه‌وه و ئاوه‌زێنه‌ی پێڵاوه‌كانی بكه‌مه‌وه. من به ئاو عه‌مادم كردن، به‌ڵام ئه‌و به ڕووحی پارسا عه‌مادتان ده‌كات”. له‌و ڕۆژانه‌دا ئیشۆع له ناسڕه‌تی گلیلاوه هات و له‌سه‌ر ده‌ستی یوخه‌ننه‌ن له یوردنه‌ن عه‌مادكرا. هه‌ركه له ئاوه‌كه هه‌ستایه‌وه، بینی ئاسمانان شه‌قبوو، ڕووحیش وه‌ک كۆترێک دابه‌زییه سه‌ری. ده‌نگێكیش له ئاسمانانه‌وه هات: “تۆ ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستمی، به تۆوه دڵشادم”.
مەرقۆس 7:1-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەمە پەیامەکەی ئەو بوو: «لەدوای من کەسێک دێت کە زۆر لە من بەتواناترە، تەنانەت شایانی ئەوە نیم دابنەوێمەوە و قەیتانی پێڵاوەکانی بۆ بکەمەوە. من لە ئاوتان هەڵدەکێشم، بەڵام ئەو لە ڕۆحی پیرۆزتان هەڵدەکێشێت.» لەو ڕۆژانەدا عیسا لە ناسیرەوە هات، کە سەر بە ناوچەی جەلیلە و لەسەر دەستی یەحیا لە ڕووباری ئوردون لە ئاو هەڵکێشرا. هەرکە عیسا لە ئاوەکە هاتە دەرەوە، بینی ئاسمان شەق بوو، ڕۆحی پیرۆزیش وەک کۆترێک لەسەری نیشتەوە. دەنگێکیش لە ئاسمانەوە هات: «تۆ کوڕی خۆشەویستمی، بە تۆ زۆر دڵشادم.»