مەرقۆس 32:1-36
مەرقۆس 32:1-36 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ ئێواره داهات و خۆر ئاوابوو، هه‌موو نه‌خۆش و شێته‌كانیان بۆ هێنا. هه‌موو شاره‌كه له به‌رده‌رگا كۆبوونه‌وه. زۆر نه‌خۆشی به جۆره‌ها ده‌رده‌وه چاككرده‌وه، زۆر شه‌یتانیشی ده‌ركرد و نه‌یهێشت شه‌یتانه‌كان بدوێن، چونكه ناسییان. بۆ به‌یانی زوو، هه‌ستا و ده‌رچو و چووه شوێنێكی چۆڵه‌وانی و له‌وێ نوێژی كرد. شیمعون و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون به دوای كه‌وتن
مەرقۆس 32:1-36 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەو ئێوارەیە لەپاش ڕۆژئاوابوون، هەموو نەخۆش و ئەو کەسانەیان بۆ دەهێنا کە ڕۆحی پیسیان تێدابوو. هەموو دانیشتووانی شارەکە لەبەر دەرگا کۆبوونەوە، عیسا ژمارەیەکی زۆر نەخۆشی بە جۆرەها دەردەوە چاککردەوە و زۆر ڕۆحی پیسیشی دەرکرد و نەیهێشت ڕۆحە پیسەکان بدوێن، چونکە دەیانزانی کێیە. بەرەبەیانی ڕۆژی دواتر کە هێشتا تاریک بوو، عیسا هەستا و چووە شوێنێکی چۆڵ و لەوێ دەستی کرد بە نوێژکردن. شیمۆن و هاوڕێکانی بە شوێنی‌دا گەڕان،