مەرقۆس 14:1-18
مەرقۆس 14:1-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دوای ئه‌وه‌ی یوخه‌ننه‌ن ڕاده‌ست كرا، ئیشۆع هاته گلیلا و بانگه‌وازی موژده‌ی پاشایه‌تیی خودا ده‌كرد. ده‌یفه‌رموو: “كاته‌كه هاتووه و پاشایه‌تی خودا نزیک بووه‌ته‌وه. تۆبه بكه‌ن و باوه‌ڕ به ئینجیل بهێنن”. كاتێ ئیشۆع له‌لای ده‌ریای گلیلا‌دا ده‌ڕۆیشت، شیمعون و ئه‌ندراوسی برای بینی، تۆڕیان فڕێده‌دایه ده‌ریاكه، چونكه ماسیگر بوون. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “وه‌رن دوام بكه‌ون، ده‌تانكه‌مه ڕاوچیی خه‌ڵک”. یه‌كسه‌ر تۆڕه‌كانیان به‌جێهێشت و دوای كه‌وتن.
مەرقۆس 14:1-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دوای دەستگیرکردنی یەحیا، عیسا هاتە جەلیل و مزگێنی خودای ڕادەگەیاند و دەیفەرموو: «کاتەکە هاتووەتە دی و پاشایەتی خودا نزیک بووەتەوە. تۆبە بکەن، باوەڕ بەم مزگێنییە بهێنن.» کاتێک عیسا بە کەناری دەریاچەی جەلیلدا دەڕۆیشت، شیمۆن و ئەندراوسی برای بینی، تۆڕیان فڕێدەدایە دەریاچەکە، چونکە ماسیگر بوون. عیسا پێی فەرموون: «وەرن دوام بکەون، دەتانکەم بە ڕاوکەری مرۆڤ.» دەستبەجێ تۆڕەکانیان بەجێهێشت و دوای کەوتن.