لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەرقۆس 12:1-20

مەرقۆس 12:1-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

یه‌كسه‌ر ڕووحه‌كه‌ به‌ره‌و ده‌شتوده‌ر ده‌ریكرد. چل ڕۆژ له‌ ده‌شتوده‌ردا بوو، له‌لایه‌ن شه‌یتان تاقی ده‌كرایه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئا‌ژه‌ڵانی كێوی بوو، فریشته‌ش ڕاژه‌یان ده‌كرد. دوای ئه‌وه‌ی یوخه‌ننه‌ن ڕاده‌ست كرا، ئیشۆع هاته‌ گلیلا و بانگه‌وازی موژده‌ی پاشایه‌تیی خودا ده‌كرد. ده‌یفه‌رموو: “كاته‌كه‌ هاتووه‌ و پاشایه‌تی خودا نزیک بووه‌ته‌وه‌. تۆبه‌ بكه‌ن و باوه‌ڕ به‌ ئینجیل بهێنن”. كاتێ ئیشۆع له‌لای ده‌ریای گلیلادا ده‌ڕۆیشت، شیمعون و ئه‌ندراوسی برای بینی، تۆڕیان فڕێده‌دایه‌ ده‌ریاكه‌، چونكه‌ ماسیگر بوون. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “وه‌رن دوام بكه‌ون، ده‌تانكه‌مه‌ ڕاوچیی خه‌ڵک”. یه‌كسه‌ر تۆڕه‌كانیان به‌جێهێشت و دوای كه‌وتن. ئینجا هه‌ندێک ڕۆیشت، یاقووی كوڕی زه‌بدی و یوخه‌ننه‌نی برای بینی، له‌نێو كه‌شتیدا تۆڕیان چاكده‌كرده‌وه‌. یه‌كسه‌ر بانگیكردن، ئه‌وانیش زه‌بدیی باوكیان له‌گه‌ڵ كرێكاران له‌نێو كه‌شتییه‌كه‌ به‌جێهێشت و دوای كه‌وتن.

هاوبەشی بکە
مەرقۆس 1 بخوێنەوە