مەرقۆس 1:1-20
مەرقۆس 1:1-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
سه‌ره‌تای موژده‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی ڕۆڵه‌ی خودا. وه‌ک له پێغه‌مبه‌راندا نووسراوه: {ئه‌وه‌تا فریشته‌كه‌م له‌پێشته‌وه ده‌نێرم، ئه‌وه‌ی ڕێگات له‌پێشت ئاماده ده‌كات، ده‌نگی هاوارگه‌رێک له ده‌شتوده‌ره‌وه دێ: “ڕێگای په‌روه‌ردگار ئاماده بكه‌ن، ڕێبازه‌كانی ڕاست بكه‌ن} . یوخه‌ننه‌ن له ده‌شتوده‌ر ده‌ركه‌وت، عه‌مادی تۆبه‌كردنی ڕاده‌گه‌یاند بۆ گوناه به‌خشین. سه‌رجه‌م ده‌ڤه‌ری ئیهوود و خه‌ڵكی یروشلایم ده‌رده‌چوونه لای و هه‌موو له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و له ڕووباری یوردنه‌ن عه‌ماد ده‌كران و دانیان به گوناهه‌كانیان ده‌نا. یوخه‌ننه‌ن مووی وشتری ده‌پۆشی و كه‌مه‌ری به‌پشتێنێكی چه‌رم ده‌به‌ست، خواردنیشی كوللـه و هه‌نگوینی كێوی بوو. بانگه‌وازی ده‌كرد، ده‌یووت: “له‌دوای من، له‌من به‌هێزتر دێت، من شایانی ئه‌وه نیم بچه‌مێمه‌وه و ئاوه‌زێنه‌ی پێڵاوه‌كانی بكه‌مه‌وه. من به ئاو عه‌مادم كردن، به‌ڵام ئه‌و به ڕووحی پارسا عه‌مادتان ده‌كات”. له‌و ڕۆژانه‌دا ئیشۆع له ناسڕه‌تی گلیلاوه هات و له‌سه‌ر ده‌ستی یوخه‌ننه‌ن له یوردنه‌ن عه‌مادكرا. هه‌ركه له ئاوه‌كه هه‌ستایه‌وه، بینی ئاسمانان شه‌قبوو، ڕووحیش وه‌ک كۆترێک دابه‌زییه سه‌ری. ده‌نگێكیش له ئاسمانانه‌وه هات: “تۆ ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستمی، به تۆوه دڵشادم”. یه‌كسه‌ر ڕووحه‌كه به‌ره‌و ده‌شتوده‌ر ده‌ریكرد. چل ڕۆژ له ده‌شتوده‌ردا بوو، له‌لایه‌ن شه‌یتان تاقی ده‌كرایه‌وه، له‌گه‌ڵ ئا‌ژه‌ڵانی كێوی بوو، فریشته‌ش ڕاژه‌یان ده‌كرد. دوای ئه‌وه‌ی یوخه‌ننه‌ن ڕاده‌ست كرا، ئیشۆع هاته گلیلا و بانگه‌وازی موژده‌ی پاشایه‌تیی خودا ده‌كرد. ده‌یفه‌رموو: “كاته‌كه هاتووه و پاشایه‌تی خودا نزیک بووه‌ته‌وه. تۆبه بكه‌ن و باوه‌ڕ به ئینجیل بهێنن”. كاتێ ئیشۆع له‌لای ده‌ریای گلیلا‌دا ده‌ڕۆیشت، شیمعون و ئه‌ندراوسی برای بینی، تۆڕیان فڕێده‌دایه ده‌ریاكه، چونكه ماسیگر بوون. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “وه‌رن دوام بكه‌ون، ده‌تانكه‌مه ڕاوچیی خه‌ڵک”. یه‌كسه‌ر تۆڕه‌كانیان به‌جێهێشت و دوای كه‌وتن. ئینجا هه‌ندێک ڕۆیشت، یاقووی كوڕی زه‌بدی و یوخه‌ننه‌نی برای بینی، له‌نێو كه‌شتیدا تۆڕیان چاكده‌كرده‌وه. یه‌كسه‌ر بانگیكردن، ئه‌وانیش زه‌بدیی باوكیان له‌گه‌ڵ كرێكاران له‌نێو كه‌شتییه‌كه به‌جێهێشت و دوای كه‌وتن.
مەرقۆس 1:1-20 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
سەرەتای مزگێنی عیسای مەسیحی کوڕی خودا. لە پەڕتووکی ئیشایای پێغەمبەردا نووسراوە: ﴿من نێردراوی خۆم لەپێشتەوە دەنێرم، ئەوەی ڕێگات بۆ ئامادە دەکات،﴾ ﴿کەسێک لە چۆڵەوانی هاوار دەکات و دەڵێت: «ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن، ڕێچکەکانی بۆ ڕێکبخەن.»﴾ یەحیا هات، لە چۆڵەوانیدا خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشا و جاڕی لەئاوهەڵکێشانی تۆبەکردنی دەدا بۆ گوناه بەخشین. خەڵکی هەموو گوندەکانی یەهودیا و هەموو ئۆرشەلیم دەهاتنە لای، دانیان بە گوناهەکانیاندا دەنا و لەسەر دەستی ئەو لە ڕووباری ئوردون لە ئاو هەڵدەکێشران. جلوبەرگی یەحیا لە مووی وشتر بوو، پشتێنێکی چەرمیشی لە ناوقەدی دەبەست، کوللە و هەنگوینی کێویی دەخوارد. ئەمە پەیامەکەی ئەو بوو: «لەدوای من کەسێک دێت کە زۆر لە من بەتواناترە، تەنانەت شایانی ئەوە نیم دابنەوێمەوە و قەیتانی پێڵاوەکانی بۆ بکەمەوە. من لە ئاوتان هەڵدەکێشم، بەڵام ئەو لە ڕۆحی پیرۆزتان هەڵدەکێشێت.» لەو ڕۆژانەدا عیسا لە ناسیرەوە هات، کە سەر بە ناوچەی جەلیلە و لەسەر دەستی یەحیا لە ڕووباری ئوردون لە ئاو هەڵکێشرا. هەرکە عیسا لە ئاوەکە هاتە دەرەوە، بینی ئاسمان شەق بوو، ڕۆحی پیرۆزیش وەک کۆترێک لەسەری نیشتەوە. دەنگێکیش لە ئاسمانەوە هات: «تۆ کوڕی خۆشەویستمی، بە تۆ زۆر دڵشادم.» دەستبەجێ ڕۆحی پیرۆز عیسای بەرەو چۆڵەوانی برد. چل ڕۆژ لە چۆڵەوانیدا لەنێوان ئاژەڵانی کێویدا بوو، شەیتان تاقی دەکردەوە، فریشتەکانیش خزمەتیان دەکرد. دوای دەستگیرکردنی یەحیا، عیسا هاتە جەلیل و مزگێنی خودای ڕادەگەیاند و دەیفەرموو: «کاتەکە هاتووەتە دی و پاشایەتی خودا نزیک بووەتەوە. تۆبە بکەن، باوەڕ بەم مزگێنییە بهێنن.» کاتێک عیسا بە کەناری دەریاچەی جەلیلدا دەڕۆیشت، شیمۆن و ئەندراوسی برای بینی، تۆڕیان فڕێدەدایە دەریاچەکە، چونکە ماسیگر بوون. عیسا پێی فەرموون: «وەرن دوام بکەون، دەتانکەم بە ڕاوکەری مرۆڤ.» دەستبەجێ تۆڕەکانیان بەجێهێشت و دوای کەوتن. ئینجا کەمێک دوور کەوتەوە، یاقوبی کوڕی زەبدی و یۆحەنای برای بینی، لەناو بەلەمێکدا تۆڕەکەی خۆیان چاک دەکردەوە. یەکسەر بانگی کردن، ئەوانیش زەبدی باوکیان لەگەڵ کرێکاران لەناو بەلەمەکە بەجێهێشت و دوای کەوتن.