میخا 9:4-13
میخا 9:4-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئێستا بۆچی بە هاوارەوە دەگریت؟ بۆچی وەک ژانی منداڵبوون ژانت گرتووە؟ ئایا پاشات نییە، یان ڕاوێژکارت مردووە؟ ئەی سییۆنی کچ، لەبەر ژان بگەوزێ وەک ژنی ژانگرتوو، چونکە ئێستا لە شار دێیتە دەرەوە و لە دەشتودەر چادر هەڵدەدەیت. دەچیتە بابل، لەوێ دەرباز دەکرێیت. لەوێ یەزدان دەتکڕێتەوە لە دەستی دوژمنەکانت. بەڵام ئێستا، چەندین نەتەوە لە دژی تۆ کۆدەبنەوە. دەڵێن: «با گڵاو بێت، با بە دیمەنی سییۆن دڵخۆش بین.» بەڵام ئەوان نازانن بیرکردنەوەی یەزدان چییە، هەروەها لە پلانی ئەو تێناگەن، چونکە وەک مەڵۆی گەنم بۆ سەر جۆخین کۆی کردنەوە. «ئەی سییۆنی کچ، هەستە و پێشێلی بکە، چونکە قۆچی ئاسنینت پێ دەبەخشم. سمی بڕۆنزت پێ دەبەخشم و چەندین گەل تەفروتونا دەکەیت.» دەستکەوتی ناڕەوایی ئەوان بۆ یەزدان تەرخان دەکەیت، سامانیان بۆ پەروەردگاری هەموو جیهان.