مەتا 23:9-31
مەتا 23:9-31 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ ئیشۆع چووه ماڵی سه‌رۆكه‌كه، زوڕنا ژه‌نان و خه‌ڵكێكی په‌شێوی بینی، فه‌رمووی: “لاچن، كچه‌كه نه‌مردووه، به‌ڵكو خه‌وتووه”. ئه‌وانیش پێی پێكه‌نین. كاتێ خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ركرد، هاته ژووره‌وه و ده‌ستی گرت، كچه‌ش هه‌ستایه‌وه. ئه‌م هه‌واڵه‌ش به هه‌موو ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بڵاو‌بووه‌وه. كه ئیشۆع به‌وێدا ده‌ڕۆیشت، دوو نابینا دوای كه‌وتن، هاواریان ده‌كرد و ده‌یانووت: “به‌زه‌ییت پێمان‌دا بێته‌وه ڕۆڵه‌ی داوید!”. كاتێ هاته ماڵه‌وه، دوو نابیناكه هاتنه لای. ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “له‌و باوه‌ڕه‌دان من بتوانم ئه‌مه بكه‌م؟” پێیان وت: “به‌ڵێ گه‌وره‌م!”. ئینجا ده‌ستی له چاویان دا و فه‌رمووی: “با به‌گوێره‌ی باوه‌ڕتان بۆتان ببێت”. ئیتر چاویان كرایه‌وه. ئیشۆعیش به توندی ئاگاداری كردنه‌وه: “ئاگاداربن با كه‌س نه‌زانێت!”. به‌ڵام ئه‌وان ڕۆیشتن و هه‌موو ناوچه‌كه‌یان لێی تێگه‌یاند.
مەتا 23:9-31 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کاتێک عیسا چووە ماڵی پێشەواکە، شیوەنگێڕان و خەڵکێکی زۆری بینی کە دەنگەدەنگیان دەکرد، فەرمووی: «لاچن، کچەکە نەمردووە، بەڵکو نوستووە.» ئەوانیش پێی پێکەنین. کاتێک خەڵکەکە دەرکران، هاتە ژوورەوە و دەستی کچەکەی گرت، کچەش هەستایەوە. ئەم هەواڵەش بە هەموو ئەو ناوچەیەدا بڵاو بووەوە. کاتێک عیسا بەوێدا تێدەپەڕی، دوو کەسی نابینا دوای کەوتن، هاواریان دەکرد و دەیانگوت: «کوڕی داود، بەزەییت پێمان‌دا بێتەوە.» کاتێک هاتە ماڵەوە، کەسە نابیناکان هاتنە لای. عیساش پێی فەرموون: «باوەڕتان بەوە هەیە کە من بتوانم ئەمە بکەم؟» وەڵامیان دایەوە: «بەڵێ گەورەم.» ئینجا ئەویش دەستی لە چاویان دا و فەرمووی: «با بەگوێرەی باوەڕتان بۆتان ببێت.» ئیتر بیناییان بۆ گەڕایەوە، عیساش بە توندی ئاگاداری کردنەوە: «ئاگاداربن با کەس نەزانێت.» بەڵام ئەوان ڕۆیشتن و هەواڵی ئەویان لە هەموو ناوچەکەدا بڵاوکردەوە.